هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە 21ی ئەم مانگەوە کۆتایی بە هەڵمەتی تۆمارکردنی چه‌کی بێمۆڵه‌ت هاتوه و ئێستا که‌وتونه‌ته ناو قۆناغی جێبه‌جێکردنی یاسای چه‌ک و له‌مه‌ودوا ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌کرێت و له سه‌ره‌تاشەوە له داموده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌ست به جێبه‌جێکردنی یاساکه ده‌کرێت، هێزه ئه‌منییه‌کان بۆ له‌مه‌ودوا چه‌که‌کانیان له جبه‌خانه‌کانیان داده‌نێن، ئه‌وانه‌شی جبه‌خانه‌یان بۆ دروستنه‌کراوه به‌هۆی پسوڵه و پێناسه‌ی تایبه‌تییه‌وه چه‌که‌کانیان هه‌ڵده‌گرن و ئینجا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه و چه‌که‌کانیان له ماڵه‌وه له شوێنی تایبه‌ت هه‌ڵده‌گرن و به چه‌که‌وه ده‌رناچن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەمەودوا یاسای چەک جێبەجێ دەکرێت بەگوێرەی ماددەی 15ی یاساکە سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە چەک هەڵدەگرن، کە لە دو بڕگە پێکهاتوە، بڕگه‌ی یه‌کەم دەڵێت، هه‌رکه‌سێک چه‌کێکی بێمۆڵه‌ت یان ته‌نانه‌ت فیشه‌کێکیش به ده‌ستییه‌وه بگیردرێت دۆسیه‌ی یاسایی له دژ ده‌کرێته‌وه و ماوه‌ی ساڵێک تاوه‌کو سێ ساڵ به‌ند ده‌کرێت و به بڕی دو تاوه‌کو پێنج ملیۆنیش پێبژاردنی بۆ ده‌کرێت.
هێمن میرانی هۆشداریدا و وتی، “هەرکەسێک بە چەکەوە بەشداری لە هه‌رجۆره خۆپیشاندانێکی ئاشتییانه بکات روبەڕوی سزای توند دەبێتەوە تەنانەت ئەگەر چەکەکەی مۆڵەتیشی هەبێت سزا دەدرێت بە بەندکردن کە لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت، هەرکەسێکیش بە چەکەوە بەشداری خۆپیشاندان بکات و چەکەکەی مۆڵەتی نەبێت حەوت ساڵ زیندانی دەکرێت”.