هیمداد شاهین: ئەوەی دەیڵێن راستە نییە، هەرێم
ئامادە نیە نەوت تەســـــلیم بکات
وڵات_میدیا #کوردستان
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، هیمداد شاهین: حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەڵێت ئێمە نەوتمان تەسلیم کردوە، دەشڵێت موچەی فەرمانبەران بەرپرسیارێتی ئێمە نیەو دەبێت داوا لە حکومەتی عێراق بکرێت!
ئەمە بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە و باخەڵک هەموو بزانن کە تائێستا حکومەتی هەرێم ئامادەنییە نەوت تەسلیم بکات. هەر ئەم مانگە حکومەتی عێڕاق داوای ١٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی کردووە بۆ پاڵاوگەکان بەڵام هەرێم قایل نەبووە تەسلیمی بکات.
جگە لەوەی تائێستا هەرێم رازی نەبوە ئیدارەدانی کێڵگە نەوتیەکان تەسلیم بە سۆمۆ بکات و دەیەوێت خۆی نەوتەکە بفرۆشێت و داهاتەکەشی کە دۆلارە لە رێی بانکە حزبیەکانەوە بە ۱۳٠ هەزار دینار بشکێنێتەوە!
ئایا تا ئێستا جگە لەڕاگرتنی نەوت بەبڕیاری دادگا حکومەتی هەرێم چ هەنگاوێکی کردەیی ناوە تا بڵێین حکومەتی عێراق پابەندیی رێکەوتنەکە نەبوەو داوای موچەی لێبکەین؟!