چۆمان محمد: ئاسۆیی بزوتنەوەی گۆڕان بەرەو لێڵی ونادیار هەنگاو دەنێ

چۆمان محمد: ئاسۆیی بزوتنەوەی گۆڕان بەرەو لێڵی ونادیار هەنگاو دەنێ

وڵات_میدیا #کوردستان

یادکردنەوەى گۆران لە نێوان دروشم و کرداردا
هیچ گومانێك نیە لەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەرابردودا وەك هێزێكی كاریگەر بە ئامادەبونی كاك نەوشیروان گۆرانكاری ڕیشەیی و شۆرشی بەرپاكرد لەزۆر پرس وبواردا، رونیشە گۆڕان لاوازبو شكستی هێنا بۆیە زۆر پرس وكایەی گشتیش فەشەلی هێناو پاشەكشێی كرد بۆیە تائێستاش هیچ هێزێك نەبوە تجاوزی بەرنامەكەی بكات ، بەڵام لەیادی 25ى 7دا، ئەوەی بۆ وتن و بەرجەستەکردنى دۆخی ئێستای گۆڕان گرنگە و جێگەیەک بگرێت،” گۆڕانكاری ڕیشەییە لە شێوازی ئیدارەدانی هەنوکەی خودی بزوتنەوەکە” وگۆرانكاری لەم فۆرم وشێوازەی پەیرەوی دەكەین..‎
هەرچەندە گۆران لەبەرواری دروستبونیەوە دەیان خالی جوان وپڕ سەروەری تۆماركردوە بەلام
ناكرێت هەر لەرابردودا بژی بەبێ بەردەوامیدان بەبنەماوبۆچون و دنیا بینی و هەڵوێستەكانی بۆ ئێستاو داهاتوو ، چەند ساڵێكە ئەم یادە بێ ئامادەیی كاك نەوشیروان دەكرێتەوە یاد لەدوایی یاد ئاسۆیی بزوتنەوەكە بەرەو لێڵی ونادیار هەنگاو دەنێ ودوردەكەوینەوە لەئامانجەكان،هەمومان دەزانین تائێستاش بەرنامەو دنیابینی كاك نەوشیروان و گۆڕان بۆ ئەم هەرێمی كوردستانە زۆر پێویستەوچارەسەرە بۆ کایەى سیاسى و حکوکمڕانى ،كەدەبوو ئەم یادەبكەینە دەروازەیەك بۆ دوبارە بەهێزبونەوەوخۆڕێكخستنەوەوبەخۆداچونەوەوسەرخستنی ئاشتەوایی

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو