وەزیری پەروەردەی هەرێم: گۆڕانکاری لە چەند پەرتووکێکی خوێندندا دەکەین

  • July 27, 2023
  • 92 Views
وەزیری پەروەردەی هەرێم: گۆڕانکاری لە چەند پەرتووکێکی خوێندندا دەکەین

#وڵات_میدیا#کوردستان

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، گۆڕانکارییان لە پەرتووکی چەند وانەیەکدا کردووە.

ئەمڕۆ، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، لەم ساڵدا وانەی دەروونزانی بەشێوەی تاقیکاری دەخوێنرێت.

وەزیری‌ پەروەردە، باسی لەوەشکرد، بۆ وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵ پەرتووکی چەند وانەیەک گۆڕاون وەک ئەلف و بێی کوردی پۆلی یەکی بنەڕەتی و کۆمەڵایەتی پۆلەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم و پەرتوکی جینۆساید و زانستی پۆلی دووەم و زانستی پۆلی سێیەمیش لە ساڵی داهاتوودا دەگۆڕدرێت.

ئەوەی خستەڕوو، پێداچوونەوە بۆ پڕۆگرامەکانی خوێندن کراوە بەپێی رێنماییەکان و پەرتووکە نوێیەکانیش بەپێی رێککەوتن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە چاپیان دەکات، پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەگاتە قوتابخانە و خوێندنگەکان و خوێندکاران دەتوانن لە ساڵی نوێ دا بەکاریان بهێنن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو