بڵێسە جەبار فەرمان:نان، ئازادی و ژیانێکی شکۆمەندانەلە هەرێمی کوردستان تەنها بۆ مافیاکانە

بڵێسە جەبار فەرمان:نان، ئازادی و ژیانێکی شکۆمەندانەلە هەرێمی کوردستان تەنها بۆ مافیاکانە

وڵات_میدیا #کوردستان

بڵێسە جەبار فەرمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێی وایه‌ كه‌ “نان، ئازادی و ژیانێکی شکۆمەندانە لە هەرێم تەنها بۆ مافیاکانە” ده‌شڵێت: خەڵک دوو مانگە بۆ مووچە چاوەڕێی رەحمەتی دەوڵەتمەدارە لەخۆباییەکانە.
له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان نوسیویه‌تی: “ئەمە واقعی ھەرێم و حوکمڕانیە شکستخواردوەکەیە لە سایەی بەناو دەوڵەتدارە لوت بەرزو بێئاگاکان لە دۆخی هاوڵاتیان و سەرقاڵ بوونیان بە ئەسپ و مەزرەعەکانیانەوە.”
ده‌قی نوسینه‌كه‌ی بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان:
نان، ئازادی و ژیانێکی شکۆمەندانە
لە هەرێمی کوردستان
تەنها بۆ مافیاکانە.
لەھەرێمی کوردستان
نان کاڵایەکە بە سیاسی کراوە
ئازادی وشەیەکی سواوە
شکۆمەندی تەنها بۆ خۆیان رەوایە

خەڵک دوو مانگە چاوەڕێی رەحمەتی دەوڵەتمەدارە لەخۆباییەکانە لە گەڵ بەغداد رێککەون و بەندەکانی یاسای بودجە جێبەجێ بکەن بۆ دابەشکردنی موچە.

ئەمە واقعی ھەرێم و حوکمڕانیە شکستخواردوەکەیە لە سایەی بەناو دەوڵەتدارە لوت بەرزو بێئاگاکان لە دۆخی هاوڵاتیان و سەرقاڵ بوونیان بە ئەسپ و مەزرەعەکانیانەوە.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو