عه‌مار حه‌كیم: به‌مه‌به‌ست رێگرى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدیه‌كان بۆ زێدى خۆیان ده‌كرێت
#وڵات_میدیا #کوردستان
عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى رایگه‌یاند، “به‌ مه‌به‌ست به‌ربه‌ستى سیاسى له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدیيه‌كان بۆ زێدى خۆیان دروستده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌يانه‌ بۆ زێدى خۆیان”.

  • August 1, 2023
  • 76 Views
عه‌مار حه‌كیم: به‌مه‌به‌ست رێگرى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدیه‌كان بۆ زێدى خۆیان ده‌كرێت<br>#وڵات_میدیا #کوردستان<br>عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى رایگه‌یاند، “به‌ مه‌به‌ست به‌ربه‌ستى سیاسى له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدیيه‌كان بۆ زێدى خۆیان دروستده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌يانه‌ بۆ زێدى خۆیان”.

سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى باسى له‌وه‌شكرد، “پێویسته‌ ئه‌و به‌ربه‌سته‌ سیاسیانه‌ى كه‌ له‌به‌رده‌م ئێزدیيه‌كاندان لاببرێن، چونكه‌ ئه‌وانیش مافى خۆیانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدى خۆیان”.

به‌ وته‌ى عه‌مار حه‌كیم، “به‌ ئامانجگرتنى ئێزدیه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى تێكدانى پێكه‌وه‌ژیان بووه‌ له‌ عێراق، چونكه‌ داعش ده‌یه‌ویست وێنه‌یه‌كى ناشیرینى ئیسلام نیشان بدات”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو