پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم: حکومەتی عێراق ستەم لە مووچەخۆرانی ھەرێم دەکات

  • August 4, 2023
  • 91 Views
پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم: حکومەتی عێراق ستەم لە مووچەخۆرانی ھەرێم دەکات

وڵات_میدیا #کوردستان

پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم دەڵێت، ھەموو داواکارییەکانی حکومەتی عێراقیان لە رادەستکردنی نەوت و داھاتی ناوخۆ جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق پابەندی یاسای بودجە نەبووە و ستەم لە مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەکات.

پێشەوا ھەورامانی بە دەنگی ئەمریکای وتووە، ئەوەی لەسەرشانیان بووە لە بابەتی داھاتی ناوخۆ و نەوت و پێدانی ھەموو وردەکاریی و بەرچاو روونییەک کردوویانە، ھەموو داواکارییەکی حکومەتی عێراقییان جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق بە ناردنی مووچەی ھەرێم بە کەموکورتی ستەم لە مووچەخۆرانی ھەرێم دەکات.

وتیشی، حکومەتی ھەرێم دەبێت چیتر بکات بۆ ئەوەی بەغداد مووچە بنێرێت و ھیوادارن چیتر حکومەتی عێراق ئەو بابەتە نەکاتە کارتێکی سیاسی و فشارێک بۆ برسیکردنی خەڵکی ھەرێم.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو