وڵات_میدیا #کوردستان
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و ڕۆژه نه‌ما كه كه‌سێك یان لایه‌نێك بیر له‌وه بكاته‌وه كیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵێت كه به خوێن و فرمێسكی میلله‌ته‌كه‌مان دامه‌زراوه.
باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه كه له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ری بادینان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چینوتوێژه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه 21ی ئابی 2023 له قه‌زای سێمێل، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشییه‌كان و چالاكوان و میدیاكاران و وه‌رزشوانان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی سنووری ده‌ڤه‌ری بادینان كۆبۆوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مه‌سعود بارزانی وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و ڕۆشنایی خسته‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه “هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گرفته سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر ببن.
بارزانی به پێویستیشی زانی كه “بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كبوون و یه‌كڕیزی بێته ئاراوه، لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆسپ بۆ ئامانجه ستراتیژییه‌كان و دۆزی ڕه‌وای میلله‌ته‌كه‌مان دروست نه‌كه‌ن”.
بارزانی وێڕای ئاماژه‌دان به بایه‌خی هه‌ڵبژاردن، متمانه و ده‌نگی گه‌لی به پێوه‌ری سه‌ره‌كی بۆ حوكمداری له‌قه‌ڵه‌م دا.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رۆكی پارتی كورته‌یه‌كی مێژوویی له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ له بیست ساڵی ڕابردوو باس كرد. هه‌روه‌ها هێمای به پابه‌ندنه‌بوون به ده‌ستوور و ڕێزنه‌گرتن له ڕێككه‌وتنه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی كۆسپ بۆ هه‌رێمی كوردستان دا و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و هه‌وڵانه ده‌بنه مایه‌ی قووڵتربوونی كێشه‌كان و هیچ ئه‌نجامێكیشی نابێت.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م ته‌وه‌ره‌وه بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه “ئه‌و ڕۆژه نه‌ما كه كه‌سێك یان لایه‌نێك بیر له‌وه بكاته‌وه كیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵێت كه به خوێن و فرمێسكی میلله‌ته‌كه‌مان دامه‌زراوه”.
له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا بارزانی باسی له هه‌وڵ و پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد و ڕایگه‌یاند كه “حكومه‌ت كار و به‌رنامه‌ی بنه‌ڕه‌تیی باشی ئه‌نجام داوه بۆ نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی كۆچ و بێكاری و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی تری داهات و ژیان بۆ هاووڵاتیان و بایه‌خێكی زۆری به كه‌رتی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی داوه كه به هۆكاری ئه‌منی ده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌گه‌یشتووتێ” و داواشی كرد هه‌موو لایه‌ك هاوكاری حكومه‌ت و پاڵپشتی بن چونكه حكوومه‌ت هی خۆتانه و موڵكی گه‌له”.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED