لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان ئیدانەی دەستگیرکردنی پەیامنێرەکەی وڵات دەکات

  • August 25, 2023
  • 71 Views
لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان ئیدانەی دەستگیرکردنی پەیامنێرەکەی وڵات دەکات

#وڵات_میدیا#کوردستان

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان ئیدانەی دەستگیركردنی دوو پەیامنێری رۆژنامەوان دەكات كە رووماڵی ناڕەزایەتیەكیان كردووە لە هەولێر:

هێزە ئەمنیەكان رۆژی چوار شەممە 23ی ئاب دوو پەیامنێری رۆژنامەوانیان دەستگیركردوە لەكاتی روماڵكردنی ناڕەزایەتیەك لە گەڕەكی بەهاری تازە لەشاری هەولێری هەرێمی كوردستانی عێراق.

یاسر محەمەد پەیامنێری دەزگای میدیایی وڵات میدیا لە لێدوانێكی تایبەت بە لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسانی راگەیاند هێزە ئەمنیەكان خۆیی و دیار حسێنی پەیامنێری دەزگای میدیایی ئێستایان دەستگیركردوە لە كاتی روماڵكردنی ناڕەزایەتیەك لەسەر قەیرانی ئاو لە گەڕەكی بەهاری تازە لە شاری هەولێر.

محەمەد ئاشكراشی كرد ئەفسەرێك لەژێر فشار و هەڕەشە ناچاری كردووە نامەیەك لە رێگای مۆبایلەكەیەوە بنێرێت بۆ گرووپی رۆژنامەنووسانی هەولێر و پێیان رابگەیەنێت كە ئەو دەستگیر نەكراوە، ئاماژەشی كرد دەستیان گرتوە بەسەر مۆبایل و ئامێرە رۆژنامەوانیەكانیان.

لەلایەن خۆیەوە دەزگای میدیایی ئێستا لە بەیاننامەیەكدا دووپایتكردەوە پەیامنێرەكەی لەكاتی روماڵكردنی گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتی لە گەڕەكی بەهاری تازە لە هەولێر لەسەر قەیرانی ئاو دەستگیركراوە، رونیشیكردەوە هێزە ئەمنیەكان پەیامنێرەكەیان بردوە بۆ شوێنێكی نادیار و دەستیشیان گرتوە بەسەر ئامێرە رۆژنامەوانیەكانی.

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بە توندی ئیدانەی رێوشوێنی سەركوتكارانە و ئەو پێشێلكاریانە دەكات كە دژ بە ئازادی رۆژنامەوانی و مافەكانی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەگیرێتەبەر.

دەستگیركردنی دوو پەیامنێری رۆژنامەوان لە كاتی روماڵكردنی گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتی پێچەوانەیەكی رون و ئاشكرای رۆڵی چالاكی ئەوانە لە گواستنەوەی هەواڵەكان و دەستەبەر كردنی زانیاری بۆ جەماوەر.

لیژنەكە نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت لەوەی هەردوو پەیامنێر یاسر محەمەد لە دەزگای میدیایی وڵات میدیا و دیار حسێن لە دەزگای میدیایی ئێستا رووبەڕووی دەستگیركردن و هەڕەشە بونەتەوە، ئەو رێوشوێنانە كۆتوبەندی ئازادی رۆژنامەوانیە و پێشێلكاریەكی ئاشكاری مافەكانی مرۆڤ و پەكخستنی رۆڵی رۆژنامەنووسانە لە گواستنەوەی راستیەكان و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەسەر بابەتەكانی كۆمەڵایەتی و ژینگەیی گرنگ.

لیژنەی پاڵپشتی رۆژنامەنووسان بە توندی دەسەڵاتدارانی كوردستانی عێراق ئاگادار دەكاتەوە چەند هەنگاوێكی پێویست بگرنەبەر بۆ گەرنتیكردنی ئاسایش و ئازادی پەیامنێرە رۆژنامەوانەكان و داوا لە كۆمەڵە و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەكات چاودێركردنیان بۆ ئەو رووداوانە چڕتر بكەنەوە كە لەناوچەی كوردستانی عێراق روودەدەن و داواكاریشە پێداچونەوە بەو پێشێلكاریانە بكرێت كە دژ بە ئازادی رۆژنامەوانی روودەدەن كە هەڕەشەیە بەرامبەر بە دیموكراسی و ئازادیە سەرەكیەكان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو