بەرێوبەری گشتی كەناڵی سپێدە: پارتی لەترسی هەڵبژاردن ئیسلام كەشانی دەستگیركردووە

  • August 25, 2023
  • 101 Views
بەرێوبەری گشتی كەناڵی سپێدە: پارتی لەترسی هەڵبژاردن ئیسلام كەشانی دەستگیركردووە

#وڵات_میدیا#کوردستان

بەرێوبەری گشتی كەناڵی سپێدە، ڕایگەیاند: ”بەهۆی ئەوەی لەهەڵبژاردنی رابردوو ئیسلام لەزاخۆ دەنگێكی باشی بەدەست هێناو و پێش كاندیدەكەی پارتی كەوت، بۆیە لەترسی ئەم هەڵبژاردنە پارتی لەم كاتەدا دەستگیری كرد”.

لەلێدوانێكی تایبەت بۆ وڵات_میدیا، عەبدولكەریم ئەحمەد، بەرێوبەری گشتی كەناڵی سپێدە، ئاشكرای كرد، بوونی پێوەندی ئیسلام بە قەندیلەوە بەهەموو شێوەیەك رەت دەكەینەوە و قەندیل نەك پێوەندی بە ئەندامەكانی ئێمەوە نییە بەڵكو زیاتر لەپارتی دژایەتیمان دەكات ئیدی چۆن ئاسایشی زاخۆ تۆمەتێكی ئاوا دەخاتە پاڵ ئەندامێكی ئێمە.

ئاماژەشی بەوەدا، یەكگرتووی ئیسلامی بەشێوازی مەدەنی و یاسایی پشتیوانی خۆی بۆ ئیسلام رادەگەینێت و دەزانین ترسی پارتی لەم كاتەدا بەهۆی هەڵبژاردنە و دەزانێت لەزاخۆ كەمترین دەنگ بەدەست دەهنێت و هەموو هەوڵەكانیشی بۆ ناشرین كردنی ئەندامەكانمانە تاوەكو دەنگەكانیان لەم هەڵبژاردنە كەم بكات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو