دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بۆ وڵات: دەوامی خوێندنگاكان دەست پێناكەت ئەگەر پێدانی مووچە دوابكەوێت

  • August 28, 2023
  • 91 Views
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بۆ وڵات: دەوامی خوێندنگاكان دەست پێناكەت ئەگەر پێدانی مووچە دوابكەوێت

کاشما فاروق

بەهۆی دواكەوتنی بەردەوامی مووچەوە مامۆستایانی هەرێمی كوردستان هۆشداری بایكۆت و خۆپیشاندان دەدەن.

دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بۆ وڵات_میدیا ئاشكرای كرد، دواكەوتنی مووچە جێگەی قبوڵ كردن نییە و فشارەكانمان دەست پێ دەكاتەوە.

دڵشاد میرانی، مامۆستا و ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەت بە وڵات_میدیای رایگەیاند، بەم زوانە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەهەولێر خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین و پاشان لەبەغدا سكاڵا لە حكومەتی هەرێم تۆمار دەكەین چونكە هەرجارەو بە بیانویەك پێدانی مووچە دوادەخات و باكیشی پێ نییە.

دەشڵێت، ئەگەر پێدانی مووچە بەم شێوەیە دوابكەوێت لەگەڵ مامۆستایانی خوێندنگاكان كۆكین كە دەوامی خوێندن رابگرین.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو