کاشما فاروق
لەماوەی تەنها سێ ڕۆژ بۆ دووەم جار خۆپیشاندان لەكەركوك لەلایەن هاوڵاتیانی كورد ئەنجام درا و هەردوو خۆپیشاندانەكەش گرژی و ئاڵۆزی تێككەوت.
دوای ئەوەی دوێنێ ٤/٩/٢٠٢٣، بۆ دووەم جار خۆپیشاندان دەستی پێكرد و تاوەكو درەنگانێكی شەو بەردەوام بوو بەڵام لەدوای هێنانی هێزێكی زۆری ئەمنی عێراقی بڵاوە بە خۆپیشاندانەكە كرا و لەئێستادا دۆخەكە جێگیر بووە.

بەپێی زانیاریەكانی وڵات_میدیا كە لەناو خۆپیشاندەران بەدەستمان گەیشتووە، لەئێوارەی دوێنێ شەو لەگەڕەكی شۆڕیجە كە گەڕەكێكی كوردیە و دانیشتوانەكەی كوردن، خۆپیشاندا بە دروشمی ”چیتان دەوێت كوردەكان، نەمانی عەرەبەكان”، دەستی پێكرد و ئامانج لێی كۆتای هێنان بووە بەو هەڵكاوتنا و چوونە سەر ماڵانی هاولاتیان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە، بەڵام خۆپیشاندانەكە گرژی تێككەوت دوای ئەوەی چەند كەسێكی نەناسراو دەچنە سەر شەقامەكان و دەست بە سووتاندنی تایە دەكەن و بەرد دەگرنە هێزە ئەمنیەكان، كە بەو هۆیەوە جێگری فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەكانی كەركوك و بەرێوبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك بریندار دەبێت
هەر لەدوای ئەم ئاڵۆزیانە درەنگانێكی شەو هێزكی زۆر بڵاوە بە خۆپیشاندانەكە دەكات و كۆتای پێ دێت، ئەمەش دوایی ئەوەی بەهۆی هەمان ئاڵۆزیەوە لە ٢/٩/٢٠٢٣ چوار هاوڵاتی كە پێشمەرگەی یەكێتی بوون شەهید دەبن.