وڵات_میدیا #کوردستان
کۆنگرەی نوێگەری لەکارو کۆدەنگی لەبڕیادا
یەکێتییەک خۆی زادەی نوێگەری و نوێگەری یەکێک لەبنەما سەرەکییەکانی دامەزراندنی بێت، یەکێتییەک دژی تاکڕەهەندی و، فرەیی لەبیرو سەرکردایەتیکردنی بەکۆمەڵدا یەکێک لەداهێنراوە سەرەتاییەکانی بێت، نوێگەری لەکارداو کۆدەنگی لەبڕیاردا وەک هەمیشە دەبێ ئاوەزی ڕێگەو ڕێبازو دیدگە جڤاکی و سیاسییەکەی بێت.
حزبی مۆدێرن ئەگەر هیچ شتێکی لەخۆدا شک نەبرد زیادی بخاتە سەر مۆدێرنیزم، داماڵینی بەشە مردوەکەی کات و بەشە تەمبەڵەکەی جەستەو پشکە ناکامەی عەقلانیەت و دەستکاریکردنی تێگە کۆڵەکەیەتی لەخۆی و لەدەرەوەی خۆدا، ئەو حزبەی وەک بەربەرییەک وێنە دەکێشێت و نەخشە دادەڕێژێت بەربەرییەو سەردەمی بەربەرییەتی بەرنەداوە، ئایدیا لەیەکێتییدا ئامرازی پەرەپێدانی خەبات و تێکۆشانی ڕۆژە لەپێناو ڕۆژێکی باشترو ئایندەیەکی باشتردا، ئەجێنداو ستراتیژ لەیەکێتییدا خێڵگەرایی و مەزهەبگەرایی نیە، خەڵکە، لەیەکێتییدا مرۆڤ ئامانجە، یەکێتیی لەوەهما ناژییەت، نەوەی سەردەمەکەی خۆیەتی.
کوردەواری، ئەمڕۆ کەوتووەتە قۆناغ و سەردەمێکەوە، سیستمە فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ئیداری، ئابوری و سیاسییەکەی بەجۆرێ کەمخوێن بووە، مانەوەو گەشە کردوییە جڤاکییەکەی خستووەتە ژێر پرسیارو مەترسییەوەو خەریکە تەواو پەکیدەخات، هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی ئەم حەقیقەتە پاشاگەردانی و بێباکییە لەسەرکردایەتیکردنی وڵات و حکومڕانێتیکرندا، نوێگەری لەهەموو بوارو کایە جیا جڤاکی و ئیداری و ئابوری و دیبلۆماسی و سیاسیەکاندا کردوە بەمەسەلەیەکی حەتمی و حەیاتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبێکی واقیعبینەو ڕوون لەم حەقیقەتە تێدەگاو نوێگەری لەخۆدا وەک هەوڵ و هەنگاوێکی ناوازە لەبونیادنانەوەی کوردەواری و لەخزمەتی خەڵکدا تەماشا دەکات هەر بۆیەش کردویەتی بەدروشمی پێنجەمین کۆنگرەی خۆی.
ئەوەی یەکێتی هەیەتی و شانازی پێوە دەکات، بەتەنها هەر سەرۆک “مام جەلال” ڕابەرە دەگمەنە جیهانیە ناوازە ئازادیخوازەکەی نیە، بەتەنها هەر دیرۆکە پڕ لەسەروەری و درەوشاوەکەی و خوێنە گەشەکەی دەیانهەزار شەهیدو سەرخستنی شۆڕشکەی و ڕاپەڕینی بەهاری ئازادی ٩٩١و داهێنانی خەباتی پەرلەمانی و چەسپاندنی حکومڕانی کوردی و فیدڕاڵی و دەست و دڵە بەهێزەکەی ئاشتەوایی و شکاندنی تیرۆرو تیرۆرستان و بەرزە گیانی لێپرسراوێتی و ئەو هەموو هێزی بەرگەگرتنەو دانبەخۆدا گرتووییە نیشتمانییە نیە، بوێری و هێزمەندییەکەیەتی لەبەردەوام نوێگەری کار لەخۆیدا، ئەمەیە ڕەسەنایەتی و لێپرسراوێتی، هەر ئەمەیشە نهێنی بێڕکابەرییەکەی.
حزبێک لەنائومێدیدا لەدایکبووبێ و هەمان کات کۆمەڵانی خەڵکی لەنائومێدیدا دەرباز کردبێت، لەگەڵ خۆدا ئومێدی نوێی چاندبێ و گەورە کردبێ، ئەمڕۆو هیچ کاتێک کۆمەڵانی خەڵکەکەی ناخاتە ناو بەرداشی ڕۆژگار، نەبەقەدەری دەسپێرێ و نە لەنائومێدیشدا جێیدەهێڵێت، یەکێتیی لەکۆنگرەی پێنجەمی خۆدا کۆدەنگی لەبڕیادا وەک کلیلی کردنەوەی کۆدی کۆدەنگی نیشتمانی لەبڕیاردا سەیر دەکات.
ئەمە کۆدەنگی یەکێتییەکەی مامە لەبڕیادا، بووە بەسەرمەشقی وڵامدەرەوەی هەلومەرجەکان، ئەمە کۆدەنگی یەکێتییەکەی شەهیدانە لەبریاردا، ئازایەتی لێدەبارێ بەرامبەر بەکۆی ئاڵەنگەریەکان، چۆن کۆدەنگی بڕیاردان گۆنگرەی لەژیانی یەکێتیی دا خستەوە سەر شاڕێگەو ڕۆژی خۆی، ئاواش کۆدەنگی کۆنگرەو کۆنگرەی کۆدەنگییەکان لەبڕیاردا، بەپڕۆژەو پلان و نوێگەرییەوە سەرمەشق و بوێرانەو کۆدەنگ ڕوبەڕوی کێشەو ئاریشە ناوخۆیی، کوردی، کوردستانی، عیراقی و هەرێمایەتیەکە دەبێتەوەو هیچ شتێک نییە بێ وڵام بیهێڵێتەوە.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED