بابەكر دڕەی بۆ وڵات: هەرێم جدی نەبێ لەچارەسەركردنی دۆخی ئێستای ئەمریكا بەهەمان نەفەسی ریفراندۆم مامەڵەی لەگەڵ دەكاتەوە

  • September 13, 2023
  • 134 Views
بابەكر دڕەی بۆ وڵات: هەرێم جدی نەبێ لەچارەسەركردنی دۆخی ئێستای ئەمریكا بەهەمان نەفەسی ریفراندۆم مامەڵەی لەگەڵ دەكاتەوە

کاشما فاروق

چاودێرێكی سیاسی دەڵێت; دەسەڵاتدارانی هەرێم ئیهمالن لە دۆخی ئێستا و ئەمەش بووەتە هۆی دروست كردنی مەترسی لەسەر قەوارەكەی.

بابەكر دڕەی، بە وڵات_میدیای ڕاگەیاند، ئەگەر مەسرور بارزانی بەجدی بیەوێت ئەم دۆخە ناهەموارە چارەسەر بكات، ئەوا ئەمریكا هەڵوێستی دەبێت و وەڵامی دەداتەوە، بەڵام ئیهمال بوونی وا دەكات ئەمریكا بەهەمان نەفەسی سەردەمی ریفراندۆم مامەڵەی لەگەڵ بكاتەوە.

ئەو چاودێرە وتیشی، ڕۆژانە دەبینین دەسەڵاتدارانی هەرێم گلەی لە بەغداد دەكەن بەڵام نابینین هیچ مامەڵەیەك یان كاردانەوەیەكیان هەبێت و تەنها گلەی لە هەڵوێست و وتارەكانی لایەنە عەرەبەكان دەكەن، ئەمەش هەموو نیشانەی ئیهمالی هەرێمە و مەسرور بارزانی بە تەواوی هەستی بەوە كردووە ئەمە مەترسی دروست كردووە بۆیە ئەگەر هەنگاو نەنێت دۆخەكە تادێت بەرەو خراپتر دەچێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو