كەتیبەكانی “قەسام” كە باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماسە، تاوەكو ئێستا 35 ئیسرائیلی دەستگیر كردووە و ژمارەیەكی زۆریش ئیسرائیلی كوژراون.
رادیۆی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەكەی كەتیبەكانی قەسام ژمارەیەكی زۆر ئیسرائیلی كوژراون و بریندار بوون، بەڵام لە ئێستادا ناتوانرێت ژمارەی راستەقینە بزانرێت.
رونیشكراوەتەوە، تاوەكو ئێستا 35 ئیسرائیلی دەستگیر كراون، هەروەها ژمارەی كوژراوان زۆرن و شەڕ لە غەززە بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەممە بزوتنەوەی حەماس بەشێوەیەكی كتوپڕ ئۆپراسیۆنێكی بەناوی “زریانی ئەقسا” دژی ئیسرائیل راگەیاند و لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، زیاتر لە 5 هەزار موشەك نراون بە ئیسرائیلەوە.