بەهجەت ئەحمەد:هەناردەکردنەوە نەوتی هەرێم لەڕێگەی تورکیاوە لەماوەیەکی نزیک ئەستەمە

بەهجەت ئەحمەد:هەناردەکردنەوە نەوتی هەرێم لەڕێگەی تورکیاوە لەماوەیەکی نزیک ئەستەمە

وڵات_میدیا #کوردستان

بەهجەت ئەحمەد راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ووزە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی تورکیاوە دەڵێت؛‎
بە ھەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی تورکیا داھاتی نەوتی عێراق کەم دەکات
لەماوەی چەند رۆژی رابردوو وەزیری ووزەی تورکیا دوو جار لێدوانی داوە لەسەر ئامادەی تورکیا بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم، بەلام ئەو لێدوانانە تەنھا ھەولێکە بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە گفتوگۆی نێوان تورکیا و عێراق تایبەت بە دۆسیەی نەوت نەک دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوت، چونکە تورکیا ھەموو ئەو کارتی فشارانەی ھەیبوو دژ بە عێراق بەکاریھێنا بۆ ناچارکردنی تا بە داواکانی رازی بکات.
ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەم کاتە و لەماوەیەکی نزیک ئەستەمە جونکە:-
١- کێشەی قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکان
٢- رێکنەکەوتنی نێوان ھەرێم و بغداد لەسەر دۆسیەی نەوت و پرۆژە یاسای نەوت و غاز
٣- کێشەی تێچووی بەرھەمھێنانی نەوت، بریاری محکمەی ئیتحادی کە سەرجەم گرێبەستە نەوتیەکانی ھەرێمی ھەلوەشاندۆتەوە
٤- عێراق ئەگەر لە تورکیا وە نەوت ھەناردە بکات داھاتی نەوتی کەم دەکات، بەھۆی رسومات بۆری و باجی تورکیا لەسەر تپیەرینی نەوتی عێراق بە خاکەکەیدا ، کە لە ئێستادا عێراق تەواوی بەشە نەوتی دابینکراو بۆ ھەناردەکردن لە رێگەی کەنالە ئاوییەکانی خۆی ھەناردە دەکات بێ ئەوەی یەک دۆلار رسومات بدات

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو