هەڤاڵ ئەبوبەکر:پێویستە کۆتایی بە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کوردستان بهێنرێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر:پێویستە کۆتایی بە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کوردستان بهێنرێت

وڵات_میدیا #کوردستان

ئاگرەکە؛ داگیرسا، شەڕەکە؛ هەڵگیرسا، ئەمجارە پووش نا، نەوت و وزەو کەرەستەی خاوو زێڕو دراوو هێزی کارو قەبارەی بەرهەم و بازاڕو جوڵەو ڕێڕەوی بازرگانیی و ئاوو خۆراک و خاک؛ گڕیانگرتووە، تەنها لای ئێمە نا، لە هەموو دنیادا.
گۆڕانکارییەکان خێران، تا دوێنێ؛ ساڵانێکیان دەخایاند، لە ئەمڕۆوە؛ ڕۆژان و سبەینێ بە سەعات و دوو سبەی بە خولەک و سێ سبەی بە چرکە، دەگۆڕێن.
بۆ ئەوەی ئەوەی ماوە لەدەستنەچێت و نەسوتێت؛
لەسەر کورد بە گشتیی، لەسەر هەموو شوێنەکانی کوردستان، بەتایبەتیی؛ هەرێمی کوردستان، پێویستە:
کۆتایی بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان بهێنرێت.
کورد خۆی لە شەڕو ململانێی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان؛ نەگلێنێت، خۆ بە یەک دوریی و بەرژەوەندیی و پەیوەندیی و ئاراستەی هاوبەش؛ لەگەڵ هەموواندا؛ بگرێت.
کوردستان نەکات بەبەشێک لە هیچ پنت و جەمسەرێک، بەڵکو کوردستان بکرێتە زەمینەی هاوبەشی کۆکردنەوەی بێبەریەککەوتنی هەموو ناکۆکەکان.
((ئیش کە ڕووی ئێستە لە هەورازە؛ سەرەولێژی نەکەی
فکری وردیشی ئەوێ، هەر بە دوعاو و نوێژی نەکەی
سەرەتای ئیش) هەموو یەکبوونە، ئەویش نابێ هەتا
هەر برینێ کە لە دڵدا هەیە؛ ساڕێژی نەکەی
شا، وەکو شایەکی شەترەنجە لە عالەم ئەمڕۆ
گەورە قانوونە، قسەی کورت ئەمەیە، درێژی نەکەی))..
چاوی لێمانە؛ دایکی وەتەن..

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو