وڵات_میدیا #کوردستان
ڕۆژئاوای کوردستان چەند ڕۆژێکە بەچڕی لەژێر هێرشی درۆن و فڕۆکەکانی حکومەتی تورکیادایە، تورکیا و حکومەتە نامرۆڤانەکەی بەهەمووجۆرێک کەوتۆتە تێکدان و هەڵتەکاندنی ڕۆژئاوای کوردستان و بێ گوێدانە ماف و بنەما نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بەمافی مرۆڤ ڕۆژانەو شەوانە یەک لەدوڵی یەک دام و دەزگا خزمەتگوزاریەکانی ڕۆژئاوا بۆردومان دەکات و لەئەنجامی ئەو هێرشانە دەیان هاوڵاتی مەدەنی و ناوەندی خزمەتگوزاری وەک وێستگەی کارەباو دابین کردنی ئاو شوێنی مەدەنی لەناوبراون ،
زۆربەداخەوە هەندێک کەس خۆیان بەودڵسۆزی فەلەستین دەزانن و کەناڵەکانیان بۆ شەڕی ئیسرائل وفەلەستین تەرخان کردوە ، بەڵام نەحکومەتی هەرێم و نەحزبەسیاسیەکانی جگە لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان ،هیچ حزب وڕێکخراوی تر نەیانتوانیوە بە الفێک باسی ئەو هێرشە ناڕەوایانە بکەن،
جا شەرمەزاری گەورە ئەوەیە ،شیعەو سوننە لەجیهانی عەرەبیدا دژی ئیسرائیلن لەکاتێکدا فەلەستینەکان ،بەتایبەت بزوتنەوەی حەماس هێرشی کردوەو چۆتە خاکی ئیسرائیلەوە،بەڵام هەموو عەرەب بەسوننەوشیعە پشتیوانن وهاوهەڵوێستی حەماسن، بەڵام لاوازی هەستی نیشتمانی کورد دەرحەق بەتورکیاو دوژمنکاریەکانی و بەرامبەر بەهێرشە ناڕەواکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا لێ بێدەنگن و هەندێک حزبی کوردی و هەندێک وردە اخوان بەشانازیەوە وبەزەلیلی لەگەل ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دائەنیشن و بەشداری کۆنگرەکەی حزبەکەی دەکەن، کەخۆی ڕەوای دانە بەو پێشێلکاریانەو پشتیوانیەکانیان وەک بەشداربونە لەو هەموو تاوانە جەنگیەی تورکیا دەرهەق بەکورد دەیکات.
لێرەوە پێویستە حزبی کوردی ،بەتایبەت هاوسۆزەکانی تورکیا بەخۆیاندا بچنەوەو ئەوەندە هاوسۆزی بۆ فەلەستینیەکان دەرئەبڕن، بۆ هاوزمان و براکانیشیان لەڕۆژئاوای کوردستان هاوسۆزبن ، لەجیاتی مامەحمەیی ،بەئەردۆغان بڵێن کە خەڵکی سڤیل تاوانی نیەو بەهۆی هێرشی دوژمنکارانەیان دەیان کەس کوژراون وبریندارکراون و دەیان سەرچاوەی خزمەتگوزاری خاپورکراوە ،ناڕەوایەو خەڵکی سڤیل باجەکەی دەدات،
ئەوەی تورکیا دەیکات ، نامرۆڤانەیەو دورە لەهەموو بەها ئەخلاقی و مرۆیێەکان و پێویستە حزبە کوردیە نزیکەکانی تورکیا بیربکەنەوەو واز لەپشتیوانیکردنی بهێنن و پەیوەندیەکانیان بۆخزمەتی دۆزی کورد بەکاربهێنن.وەک یەکێتی نیشتمانی خاوەن هەڵوێستبن و سوریاو براکان بەتەنها جێنەهێڵن.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED