بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و هەڤاڵان عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و دلێر سەید مەجید و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی لە شاری سلێمانی سەردانی هەڤاڵان حاکم قادر حەمەجان، حامید حاجی غالی، عەدنان حەمەی مینا و لەتیف شێخ عومەر، سەرکردەی دیار و تێکۆشەرانی یەکێتی و کوردستانی کرد.
لەدیدارەکاندا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەکێتی کرد کە خۆی لە خزمەتکردنی خەڵک، بەهێزترکردنی پێگەی هەرێم، پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی دەبینێتەوە. وتیشی، سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال، رێبەر و رێنیشاندەری ئێمە دەبێت و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەند و چەند ساڵەی سەرکردە تێکۆشەرەکانیشمان، پاڵپشت و یارمەتیدەرمان دەبێت لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایانەدا.
هەر لەمیانی دیدارەکاندا گفتوگۆی چڕ سەبارەت بە بەهێزترکردنی یەکێتی و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان کرا و بافڵ تاڵەبانی وتی، ئێوەی تێکۆشەرە دێرینەکانمان لە رابردوودا پایەی ئەم حزبە بوون و دڵنیاین لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە یەکێتییەکەتان دەپارێزن و کار بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان دەکەن.
– تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق