سەڵاحەدین بەهادین: بەرپرسانی هەرێم خۆیان لە کێشەکان بێ ئاگا دەکەن

  • October 16, 2023
  • 46 Views
سەڵاحەدین بەهادین: بەرپرسانی هەرێم خۆیان لە کێشەکان بێ ئاگا دەکەن

#وڵات_میدیا#کوردستان

ئەمینداری گشتی یەکگرتو رایگەیاند، بەرپرسانی هەرێم خۆیان لە قەیرانەکان بێ ئاگا دەکەن، پێویستە حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کار بۆ چاەەسەکردنی ناکۆکییەکان بکات و کاریگەری ئەو ناکۆکیانە لەسەر موچە و بژێوی هاوڵاتیان نەهێڵێت.

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتو لە کۆبونەوەی لەگەڵ کادرەکانی رێکخستنی یەکگرتو رایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان خۆیان لەقەیرانەكان بێ ئاگا دەكەن، ئەو بارودۆخەی كە ئێستا هاوڵاتیانی تێكەوتوە جێگای هەڵوێستە لەسەركردنی جدیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حكومەتی هەرێم بەرپرسانە كار بكات لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكی ڕیشەیی بەشێوەیەك كە ناكۆكیە سیاسیەكان كار لە موچەو بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم نەكات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو