دەستەی وانەبێژانی ناڕازی لەهەرێم بۆ حکومەت:شکاندنی بایکۆت پەیوەستە بەدامەزراندنی وانەبێژان و پێدانی مووچەوە

  • October 19, 2023
  • 64 Views
دەستەی وانەبێژانی ناڕازی لەهەرێم بۆ حکومەت:شکاندنی بایکۆت پەیوەستە بەدامەزراندنی وانەبێژان و پێدانی مووچەوە

#وڵات_میدیا #کوردستان
بەناوی خودای دلۆڤان
بابەت / ڕاگەیاندنی بەیاننامەی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێم .
بۆ بەڕێزان :
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم
دکتۆر ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی هەرێم
چاوەڕێ بووین لەسەرۆکی حکومەت و وەزیری پەروەردە دوای زیاتر لە 35 ڕۆژ لەبایکۆتی سەدا %50 ناوەندەکانی خوێندن لەهەرێم لەسنوری سلێمانی و ئیدارە سەربەرخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە و پەروەردەی کۆیە کە زیاتر لە 13 پەروەردەی هەرێم دەرگای ناوەندەکانی خوێندنیان داخراوە ، زیاتر لە 700 هەزار قوتابی و خوێندکار بێ بەش بوون لەپڕۆسەی خوێندن ، هەروەها زیاتر لە 70 هەزار مامۆستا بایکۆتی پڕۆسەی خوێندنی کردووە ، چاوەڕێ بووین سەرۆکی حکومەت و وەزیری پەروەردە ، وەڵامی داواکاریەکانی مامۆستایان بدەنەوە کە بریتیە لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و پێدانی مووچەی هاوپیشەکانمانە لەکاتی خۆیدا و بەرزکردنەوەی پلەکانیان ، نەوەکو خۆلادان و ڕاکردن لەبەرپرسیارەتی حکومداری لەپێدانی شایستە و مووچە و مافی وانەبێژان !
بایکۆت خواست و ویستی مامۆستایان نیە ، بەڵکو فشاری ناچاریە بۆ وەرگرتنەوەی مافێکی زەوتکراو ، قوتابیان و خوێندکاران ڕۆڵەی ئێمەن ، بایکۆتی مامۆستایان هیچ دەستێکی سیاسی لەپشتەوە نیە ، بەڵکو بایکۆتێکی خۆرسکانەی بێ لایەنە . هەروەها بوژانەوەی بازاڕ بەشکاندنی بایکۆتی مامۆستایان درووست نابێت ، بەڵکو بەپێدانی مووچە لەکاتی خۆیدا بازاڕ دەبووژێتەوە.
لێرەوە بە ڕای گشتی و سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری پەروەردە و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕادەگەێنین شکاندنی بایکۆت پەیوەستە بەدامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ و پێدانی مووچە و شایستەکانە لەکاتی خۆیدا.
یەک شەممە ٢٢ ی ١٠ خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ و مامۆستایانی دامەزراوە لەسەرجەم پەروەردەکان بۆ دووپادکردنەوە بایکۆت و سووربوون لەسەر داواکاریەکانمان

– تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو