سەروەر بەرزنجی :ئیدارەی بایدن ڕۆژ بەڕۆژ جیھان بەرەو شەڕو ئاژاوەی زیاتر دەبات

سەروەر بەرزنجی :ئیدارەی بایدن ڕۆژ بەڕۆژ جیھان بەرەو شەڕو ئاژاوەی زیاتر دەبات

وڵات_میدیا #کوردستان

ئەوەی لە ناوچەکە و جیھان ڕوو دەدات
لەبەرژەوەندی دۆناڵد تڕامپە
دۆخی تەواو ناھەموار ڕووی لە جیھان کردووە،تەواوی ناوچەکەو جیھانیش لەبەردەم ئایندەیەکی دژواردان بەجۆرێک ھەموو ھێزەکان لەکۆکردنەوەی سەربازەکانیان بەردەوامن و ھەڕەشەی جدی لەیەک دەکەن،

ئەمەریکا وەک جەمسەرێکی گەورەو دیاری جیھان دەستی کردووە بەبڵاو کردنەوەی ھێزەکانی لەتەواوی ئەو ناوچانەی تێیدا باڵا دەستە،بەتایبەت لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست وەک پێگەیەکی گەورەو گرنگی جیھان،

ساڵی داھاتوو لەئەمەریکا ھەڵبژاردنی گشتی بەڕێوە دەچێت بانگەشەی ڕکابەرەکان دەستی پێکردووە،یەکێک لەو کەسایە تیانەی چاوی تەواوی جیھانی لەسەرە دۆناڵد تڕامپە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کە بەڕێژەیەکی بەرچاو لە ڕاپرسییەکانی ئەمەریکا پێش تەواوی ڕکابەرەکانی کەوتووە بە جۆبایدن سەرۆکی ئێستای ئەمەریکاشەوە،

سەردەمی دەسەڵاتی بایدن سەردەمێکی پڕ ئاژاوە بوو بۆ جیھان بەجۆرێک ھەموو ئەو بانگەشانەی دەکران بۆ ئەوەی کە جیھان بەرەو کەناری ئارامی دەبەن و ئابووری جیھان زۆر پێشدەخەن تەنیا بانگەشە بوو،
بە ڕووانین لەسەردەمی بایدن و تڕامپ دەرکەوت کە سەردەمی تڕامپ زۆر باشتر بوو لە ئیدارەی ئێستای بایدن،

ئیدارەی بایدن ڕۆژ بەڕۆژ جیھان بەرەو شەڕو ئاژاوەی زیاتر دەبات،بۆیە ئەمەریکییەکان بەتەواوی گەیشتوونە ئەو بڕوایەی کە پێویستە بایدن درووخەنەوەو بەمەش کێرڤی جەماوەری تڕامپ زۆر بەرزبۆتەوە،
ئەوەش وایکردووە تڕامپ جارێکی تر گەڕانەوەی بۆ کورسی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەھێز بێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو