کاشما فاروق. رۆژنامەنووس
ڕاگەیاند بەشێوەیەكی گشتی پێنج ئەركی سەرەكی هەیە.
یەكەم/ بڵاوكردنەوەی هەواڵ: ئەركی ڕاگەیاندنە ئەو هەواڵانە بڵاوبكاتەوە كە پێوست و گرنگە، چونكە هاوڵاتی لەڕێی راگەیاندنەوە ئاگاداری ئەو هەواڵانە دەبێت كە لە دەوروبەری و جیهان روودەدەن و بەهۆیەوە هۆشیار و تێگەشت و بەئاگا دەبێت لە هەر رووداو و گۆڕانكاریەك.
دووەم/ دەربڕینی ڕا و بۆچوون: ئەركی ڕاگەیاندنە وەك كەناڵێكی نێوان خەڵك و دەسەڵات پەیام و ڕا و بۆچوونی هاوڵاتی بە دەسەڵات بگەیەنێت و وە ڕا و بۆچوونی دەسەڵاتیش بە خەڵك بگەیەنێت، ئەمەش وادەكات هەر رەخنەیەك یان بۆچوونێك هەبێت هەردوو لا بەیەكی بگەیەنن و لەم ئەركەدا راگەیاند ڕۆڵێكی سەرەكی و گرنگ دەگێڕێت.
سێیەم/ كات بەسەربردن: بینەر یان خوێنەر یان بیسەر لەڕێی راگەیاندنەوە دەتوانێت ئەو كاتانەی كە لەپشوودایە بە تەماشاكردنی ئەو درامایانەی لەراگەیاند پەخش دەكرێت بەسەری بەرێت یان ئەو گۆرانی و میووزیكانەی بڵاودەكرێنەوە، ئەمەش یارمەتی دەرێكی زۆر باشە تاوەكو پشوویەك بدرێت بە بینەر یان بیسەر یان خوێنەر كاتێك لەبڵاوكراوەیەكدا بابەتێكی كۆمیدیا یان زانیاری ….هتد، بڵاودەكرێتەوە.
چوارەم/ ڕۆشنبیركردن: ئەركی راگەیاندنە هاوڵاتی پڕ زانیاری بكات لە هەر نوێگەریەك یان هەر گۆرانكاریەك تاوەكو بتوانێت بەگونجاوترین شێوە مامەڵە بكات، یاخود لەڕێی بڵاوكردنەوەی زانیاری لەسەر هەر بابەتێك.
پێنجەم/ بڵاوكردنەوەی ڕێكلام: راگەیاند لەڕێی ریكلامەوە دەتوانێ هاوڵاتی لەهەر بەرهەمێكی نوێ ئاگاداربكاتەوە و پێی بناسێنێت، وە جگە لەمەش ریكلام هاوكاریەكی باشی بازرگانان یان سیاسەتمەداران یان…هتد دەكەن تاوەكو رێكلام بۆ خۆیان و بەرهەمەكانیان بكەن و بەمەش قازانجی مادی بۆ میدیاكە و لایەنی بەرامبەر بگەرێتەوە.