ئەو ژنەی دوێنێ حەماس ئازادی کرد قسەی بۆ میدیاکان کرد لەسەر مامەڵەی حەماس و، تونێلەکانیان

ئەو ژنەی دوێنێ حەماس ئازادی کرد قسەی بۆ میدیاکان کرد لەسەر مامەڵەی حەماس و، تونێلەکانیان

وڵات_میدیا #کوردستان

دارا عەبدوڵا

ئەو ژنەی دوێنێ حەماس ئازادی کرد قسەی بۆ میدیاکان کرد لەسەر مامەڵەی حەماس و، تونێلەکانیان “مامەڵەی چەکدارەکان زۆر دۆستانە بوو، بیریان لە هەمووشتێک کردبوەوە، تەنانەت پاکوخاوێنی ژنانەش”. دوێنێ حەماس دوو دیلی بەتەمەنی ئازاد کرد و ڤیدیۆکەیان بڵاوبوەوە. ئەمڕۆ لیفشیتزی ٨٥ ساڵ قسەی بۆ میدیاکانی ئیسرائیل کرد. منیش لە زاری رۆژنامەی هائارتز، یەکێک لە بەناوبانگترین رۆژنامەکانی ئیسرائیل، هەندێک لە قسەکانی وەردەگێڕمەوە سەر زمانی کوردی. “خەڵکێکی زۆر هاتنە ناو ماڵەکانمان، فەرقی گەنج و پیریان نەکرد، زۆر ناخۆش بوو. ئێمەیان گواستەوە بۆ توونێلەکان، چەندین کیلۆمەترمان بڕی لە قوڕاودا. سیستمێکی گەورەی تونێل هەبوو، وەک تۆڕی جاڵجاڵۆکە”. “کە گەیشتینە ئەوێ، پێیان وتین ئەوان بڕوادارن بە قورئان و ئازاری کەس نادەن، وە هەروەها ئێمە رێک وەک ئەوان دەژین لە توونێلەکاندا. دەستمان کرد بە ڕۆشتن بەناو توونێلەکاندا، خەڵەکەی تەقریبەن تەڕ بوو، هەموو شتێکی تەڕ و شێدار بوو. گەیشتینە هۆڵێک ٢٥ کەسی تێدا بوو. دوای ٢ بۆ ٣ سەعات، پێنج کەسیان جیاکردەوە لە خەڵکی کیبوتوز. بە وردی چاودێریان دەکردین”. هەروەها باس لەوە دەکات کە بەردەوام دکتۆریان بۆ ناردوون بۆ ئەوەی ئاگاداریان بن. وە بەپێی قسەکانی بێت رفێنەرەکان مامەڵەیان زۆر باش و مرۆڤدۆستانە بووە. “لەسەر سیسەم ئەخەوتین، ئەوان جەختیان لەوە دەکردەوە هەموو شتێک پاکوتەمیز بێت”. پاشان دەڵێ، “جەختیشیان دەکردەوە کە نەخۆش نەکەوین، هەر دوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژ جارێک دکتۆر سەردانی دەکردین”. پاشان باسی ئەوە دەکات کە یەکێک لە دیلەکان لەسەر ماتۆڕ کەوتبووە خوارەوەو قاچ و دەستی بریندار بووبوو و عیلاجی وەردەگرت. “پەرستارەکان هەموو ڕۆژێک دەهاتن بۆ لای، سەعات و نیوێک خەریکی پاککردنەوەی دەبوون. دکتۆرەکان ئەنتی بایۆتیکیان بۆ دەناردن، دوای چوار بۆ پێنج ڕۆژ هەر باش نەبوو، بۆیە دکتۆرەکان ئەنتی بایۆتیکەکەیان گۆڕی. دواتر بەرە بەرە چاک بوو”. “ئێمە پێنج کەس بووین، وە هەر یەکێکمان کەسێکی لەگەڵ بوو چاودێریمان بکات”. پاشان دەڵێ، “مامەڵەیان باش بوو، گرنگیان بە هەمو وردەکاریەک دەدا… تەنانەت پاکوخاوێنی ژنانەش. تەوالێتەکانیان پاک دەکردەوە، پاکیان دەکردەوە! پاکیان دەکردەوە! بە لیسۆل، بۆ ئەوەی نەخۆش نەکەوین، لە نەخۆشی گواستراوە نیگەران بوون”. یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان پرسیار لە ژنەکە دەکات کە ئایا ڕفێنەرەکان قسەیان لەگەڵ کردوون، لیفشیتز لە وەڵامدا دەڵێ: “پێمان وت – باسی سیاسەت نیە. بەڵام ئەوان باسی هەموو شتێکیان دەکرد. مامەڵایان زۆر دۆستانە و گەرم و گوڕ بوو لەگەڵمان”. “ئێمەیان بەش کرد بۆ گروپ، بەگوێرەی شوێنەکە، گرنگیان بە پێویستییەکانمان دەدا”. پاشان دەڵێ: “بۆ ئەوەی قسەی حەقیش بکەم لەسەریان، ئەوان ئێمەیان زۆر پاکوخاوێن ڕاگرت. جەختیان دەکردەوە کە نان بخۆین، ئێمە هەمان ئەو نانەشمان دەخوارد کە ئەوان دەیانخوارد – نان و چەند جۆر پەنیر و خەیار”. سەبارەت بە هێرشەکەی ٧ی مانگ، لیفشیتز ڕەخنەی لە حکومەت و هێزەکانی دەوڵەت و شاباک کرد بۆ نەبوونی زانیاری. “ئێمە بووینە قۆچی قوربانی حکومەت، سێ حەفتە لەمەوپێش حکومەت پشتی لێکردین. حەماس دەرسی داداین. خەڵک هاتنە سەر جادەکانمان، ئاگریان لە کێڵگەکانمان بەردا، باڵۆنیان نارد بە ئاگرەوە بۆ سوتاندنی کێڵگەکانمان. کەچی سوپا گوێی پێ نەدا. لە پڕێکا بەیانی شەممە، کە هەموو شت ئارام بوون، رۆکێتباران کراین، سنوورە گرانبەهاکانمانیان تێپەڕاند، دەرگاکانی کیبوتزیان کردەوە، زۆر ناخۆش بوو”. سەبارەت بە ڤیدیۆکەی حەماس، کە لیفشیتز خواحافیزی لە چەکدارانی حەماس دەکات و تەوقەیان لەگەڵ دەکات، لیفشیتز وتی: “ئەوان بە نەرمونیانی مامەڵایان لەگەڵ کردین و وە گرنگیان پێداین. ئامادەبوون بۆ ئەوەو ئامادەکاریشیان کردبوو. هەموو شتێکیان هەبوو کە ژن بیەوێت، یاخود پیاو بیەوێت، تەنانەت شامپۆ و موکەیەفیش”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو