وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندكاران ئاگاداردەكاتەوە

  • November 6, 2023
  • 45 Views
وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندكاران ئاگاداردەكاتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ڕایگەیاند، فۆڕمی داواکاری ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی خوێندنی پیشەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 بۆ 2024 کراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی دووەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ڕایگەیاند لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاندووە، فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن بۆ خوێندکارە یەکەمەکان کە دەرچووی خوێندنی پیشەیین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ کرایەوە، دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن بۆ سەرجەم زانکۆکان بەگوێرەی پسپۆڕییە ئەکادیمی و تەکنیکیەکانیان.

هاوكات،بەشی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە پێشتر داواکارییان پێشکەش نەکردووە بۆ کۆلێژ و بەشە ئەکادیمییەکان، ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی https://zhyan.co/Zhyan-BoardPortal/www.dirasat-gate.org فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پێشکەشکردنی داواکاری تا ڕۆژی شەممە ١١/١١/٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو