وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: کۆمپانیای داناگاز بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حکومەتی ھەرێم گاز لە کێڵگەکانی ھەرێمەوە بۆ ھیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە

  • November 6, 2023
  • 121 Views
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: کۆمپانیای داناگاز بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حکومەتی ھەرێم گاز لە کێڵگەکانی ھەرێمەوە بۆ ھیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە

وڵات_میدیا #کوردستان

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رونکردنەوەیەکی لەبارەی راکێشانی بۆرییەکی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رونکردنەوەیەکی لەبارەی راکێشانی بۆرییەکی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆمپانیای داناگاز بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حکومەتی ھەرێم گاز لە کێڵگەکانی ھەرێمەوە بۆ ھیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە و ئەو بۆرییەی باس کراوە لە ساڵانی ھەشتاکانەوە ھەبووە و کۆمپانیای دانا گاز پێشتر بۆ بابەتی گواستنەوەی کوندینسیت بەکاری ھێناوە.

دەقی روونکردنەوەکە…

سەبارەت بە دەنگۆی تەواوکردنی راکێشانی بۆرییەکی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر؛ بە پێویستی دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بدەین، بۆ ئەوەی بابەتەکە بە ھەڵە لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس نەکرێت.

تا ئێستا بڕی گازی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دابین نەکراوە و، بەپێی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای داناگاز بەھیچ شێوەیەک کۆمپانیاکە بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گاز لە کێڵگەکانی ھەرێمەوە بۆ ھیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە. ئەو بۆرییەی لە راگەیاندنەکاندا باس کراوە، لە ساڵانی ھەشتاکانەوە ھەبووە و کۆمپانیای دانا گاز پێشتر بۆ بابەتی گواستنەوەی کوندینسیت بەکاری ھێناوە.

لە کۆبوونەوەی رۆژی ٢/١٠/٢٠٢٣ بە فەرمی بە کۆمپانیای داناگازمان راگەیاندووە: نابێت بەبێ رەزامەندیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گازی کێڵگەکانی ھەرێم بۆ ھێچ شوێنێک چ لەناوخۆ یان دەرەوە بگوازێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو