قوباد تاڵەبانی: سێ پڕۆژە لە یادی شـــــــاری شــاراندا ڕادەگــــــــــــەیەنین

  • November 14, 2023
  • 56 Views
قوباد تاڵەبانی: سێ پڕۆژە لە یادی شـــــــاری شــاراندا ڕادەگــــــــــــەیەنین

#وڵات_میدیا#کوردستان

قوباد تاڵەبانی، لەیادی شاری سلێمانی دەڵێت:

سێ پڕۆژە لە یادی شاری شاراندا..

ساڵانێکی زۆرە بابەتەکانی چاکسازی، گەشەپێدانی ئابووری و فرەچەشن کردنی سەرچاوەکانی داهات و بنەبڕکردنی گەندەڵی و… پرسی سەرەکیی سیاسەتن لە کوردستان و عێراقدا. خۆ ئەگەر بۆ هەموو ئەم بابەتانە نیەتی جدی و نیازپاکیش هەبێت، دیسان جێبەجێکردنیان قورسە، چونکە هیچ هەنگاوێک سەرکەوتوو نابێت بەبێ بوونی پلانی زانستی لەسەر بنەمای داتای ورد و دروست و بەشداریپێکردنی هاوڵاتییان لە دۆزینەوەی چارەسەر و پێشخستن و گەشەپێدانی کۆمەڵگادا.

بە خۆشخاڵییەوە ئەمڕۆ لە یادی دامەزراندنی سلێمانی ئازیزدا و لە یەکەمین کۆنفڕانسی رێکخراوی مید، سێ پڕۆژەی گرنگمان راگەیاند کە هەر سێ پڕۆژەکە بەرهەمی پێداچوونەوەیە بە شێوازی حکومڕانی و روانیمان بۆ گەشەپێدانە.

پڕۆژەی شۆڕشی داتا، تەواوکاری پڕۆژەکانی خزمەت و بایۆمەتری و ژمارەی کەسیی بێهاوتای حکومەتی هەرێمە، یارمەتیدەری کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتە کە بە پشتبەستن بە داتای ورد و زانستی پلان دابنێن. یارمەتیدەرمانە لە هەنگاونان بەرەو گەشەپێدانی هاوسەنگ، بەو واتایەی قەزا و ناحیە و گوندەکانیش هاوشان لەگەڵ شارە گەورەکان گەشە بکەن و توانا مرۆیی و سروشتییەکانیان بخرێنە خزمەت گەشەپێدانەوە.

پڕۆژەی سمارت سولی یان سلێمانیی زیرەکیش، پڕۆژەیەکی گرنگی دیکەیە و ئامانجەکەی بەشداریپێکردنی هاووڵاتییانە لە دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان و گەشەپێدانی کۆمەڵگادا. ئەم پڕۆژەیە پردی پەیوەندیی نێوان هاووڵاتییان و ناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکانە لەگەڵ حکومەت و کەرتی تایبەت. ئەم پڕۆژەیە هەوڵی ئەوەیە هەموو توانا زانستی و فکرییەکانی کۆمەڵگا بخاتە خزمەت پرۆسەی گەشەپێدان و باشترکردنی حکومڕانییەوە.

هەردوو پڕۆژەی شۆڕشی داتا و سمارت سولی، عەقڵ و توانا و روئیای گەنجانەی لە پشتە، هەربۆیە پڕۆژەی سێیەمیش سازدانی کۆڕبەندێکی ساڵانەی گەنجانەی تەکنەلۆژیاییە بۆ داهێنان و کارسازی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو