ئەندامێکی سەرکردایەتی هاوپەیمانی عەزم رایگەیاند، رێز لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەگرن، حزبی تەقەدومشیان ئاگادار کردوەتەوە بۆ ئەوەی کاندیدێک بح پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پێشنیاز بکەن، دەشڵێت، “لایەنە سونییەکان گفتوگۆ لە بارەی سەرجەم کاندیدەکان دەکەن و دواتر بۆ لایەنە سیاسییەکانی دیکەش پێشنیاز دەکرێن.”
حەیدەر مەلا ئەندامێکی سەرکردایەتی هاوپەیمانی عەزم بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوپەیمانی عەزم کۆبونەتەوە و رێزی خۆیان بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە کۆتایی هێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دورخراوەت پەرلەمان دوپاتکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوپەیمانی عەزم نامەیەکی ئاڕاستەی حزبی تەقەدوم کردوە و تێیدا جەختیان لە مافی ئەو حزبە کردوەتەوە، کە دەتوانن کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشنیاز بکەن تاوەکو لە نێوان لایەنە سونییەکان گفتوگۆی لە بارەوە بکرێت.