دڵشاد میرانی: حکومەتی عێراق داوا دەکات چاوی بە نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی هەرێم بکەوێت

  • November 30, 2023
  • 106 Views
دڵشاد میرانی: حکومەتی عێراق داوا دەکات چاوی بە نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی هەرێم بکەوێت

وڵات_میدیا #کوردستان

دڵشاد میرانی، نوێنەری دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی و فەرمانبەرانی ناڕازی و رێکخەری پەیوەندی نێوان حکومەتی عێراق و مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ وڵات میدیا راگەیاند؛

حکومەتی عێراق لەدوای کاردانەوەکانی ڕێگری لەمامۆستایان ناڕازیی سنوری سلێمانی لەبازگەکانی حکومەتی عێراق لەئێستادا هەوڵێک هەیە بۆئەوەی چەند نوێنەرێکی ڕاستەقینەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هەرێم سەردانی بەغدابکەن؛ بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی.
دڵشاد میرانی ئەوەشی بەوڵات ڕاگەیاندووە؛ ئێمە تا ئێستا بەردەوامین لەبایکۆت و دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان بڕیاریشە ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوو جارێکی تر خۆپیشاندانێکی فراوان ساز بکەین.
دڵشاد میرانی ئاماژەی بەوەش کردووە؛لەرێگەی وڵات میدیاوە داوا لەتەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین هاوکار و بەشداربن بۆ ئەوەی بەدەسەڵات بڵێن ئێمەی خەمخۆری پرسی پەروەردە نەک ئەو دەسەڵاتەی دوومانگە مامۆستایان لەسەر شەقامن و هۆڵەکانی خوێندن زۆربەیان داخراوە بێ باک و بێ هەڵوێستن.
دڵشاد میرانی ئەوەشی وت؛ئێمە لەهەمووکەس خۆمان بەخەمخۆرتر دەزانین بۆ پرسی پەروەردە بۆیە بایکۆت ناشکینین بۆ ئەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بدۆزینەوە بۆ پرسی دواکەوتنی مووچە .

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو