هەڵبژاردن لەنێوان ناسنامە و وەرگرتنەوەی دەسەڵات

  • December 13, 2023
  • 171 Views
هەڵبژاردن لەنێوان ناسنامە و وەرگرتنەوەی دەسەڵات

دانا لوقمان بۆتانی

ڕۆژ بەڕۆژ نزیک دەبینەوە لەوادەی ئـەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئـەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ، ئـەو ھەڵبژاردنەی ڕێڕەوێکی نیشتمانییانەی بۆ کورد بەخۆیەوە بینیوە بەتایبەت لە پارێزگاکانی کەرکوک ، نەینەوا ، سەڵاحەدین ،دیالە ، گرنگی کورد لەوناوچانە پشتێنەیەکی بەھێزی ئـەمنی و سیاسی و جوگرافین بۆ ھەرێمی کوردستان.

چاوەکان زۆر لەسەر(کەرکوک)ن ، چونکە کەرکوک کورد لەھەوڵی گەڕانەوەی دەسەڵات و ناسنامە و ھەژموونە بۆ ئـەو پارێزگایە ، لەنێو لایەنە سیاسیە کوردیەکانیش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شەڕی ھێنادەرەوەی کەرکوک دەکات لەژێر دەسەڵاتی خۆسەپێن ، ھەرگیز کورد سەپاندنی دەسەڵاتەکەی ناوێت وەک ئـەو ھاوپەیمانەتیانەی دروستکراون و پاڵپشتی دەکرێن بۆ لاوازکردنی پێگەی کورد.

يەکێتی ئـامانجیەتی کەرکوک بگەڕێنێتەوە بۆ باوەشی نیشتمان و ئـیدارەی کورد ، ئـەزموونی ڕابردوو وبە شاھیدی پێکھاتەو نەتەوەکانی تر سەڵماندیان تەنھا کورد و لەنێویانیش یەکێتی دەتوانێت ھاوسەنگی و پێکەوە ژیان بۆ کەرکوک بگەڕێننەوە.

ئازاری کەرکوکیەکان تەنھا یەکێتی لێی تێدەگات ، ھەموو داواکاری و ئـومێدی کەرکوکیەکان لەنێو بەرنامەی ھاوپەیمانی یەکێتی ھێز و ئـیرادەمانە ڕەنگی داوەتەوە ، ھەروەک سەرۆک مام جەلال فەرمووی(کەرکوک قودسی کوردستانە) ئـەمڕۆش ھەمووان بەیەک گوتار و بەرنامەی نیشتمانیانە چاوەڕێی موژدەی سەرکەوتنن.

ناسنامە و سەنگی کورد لە نەینەوا ، سەڵاحەدین ، دیالە ، ئـەگەرچی ململانێی سیاسی و مەزھەبی لەئـاستێکی باڵا ھەن لەسەر ئـەو پارێزگایانە بەڵام ئـیرادەی نیشتمانی و چەسپاندنی ناسنامەی کوردبوون ومافی ھاووڵاتیان وگەیاندنی زۆرترین خزمەتگوازی ئـەولەویەتی یەکێتین.

يەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ،ئـەمڕۆ پێی ناوەتەوە قۆناغێکی نوێوە و زووتر درک بە گۆڕانکاریی و ئـەجێندا ئـیقلیمیەکان دەکەن بۆیە دەیەوێت سەنگ و قورسایی کورد و یەکێتی لەناوەندی بڕیاری سیاسی عیراق بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان و سەقامگیری عیراق و ھەرێمی کوردستان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو