د.جەمال كۆچەر: لیژنەیەك پێكهێنراوە بەمەبەستی هەمواركردنی دۆسێی مـــووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • December 24, 2023
  • 41 Views
د.جەمال كۆچەر: لیژنەیەك پێكهێنراوە بەمەبەستی هەمواركردنی دۆسێی مـــووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

#وڵات_میدیا#کوردستان

د.جەمال كۆچەر، لەفراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، بەرۆژنامەی (سەباح)ی راگەیاندووە:” لیژنەكە لەئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران و راوێژكارانی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان پێكهاتووەو ئامانج لێی دارشتنەوەو هەمواركردنی بودجەیە بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.”

وتیشی، هەموارەكە دوو بابەت دەگرێتەوە، یەكەمیان گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە لە خەرجی فعلی بۆ خەرجییەكانی حاكیمە، بابەتی دوەمیش تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمی كوردستان.

د.جەمال كۆچەر، ئەوەی روونكردەوە:” هەموارەكە لەسەر بودجەی 2023 ئەنجامدەدرێت بەو پێیەی هێشتا بودجەی 2024 نەگەیشتووە، ئەگەر هەموارەكەش ئەنجامبدرێت ئەوا راستەوخۆ لەبودجەی ساڵی داهاتوو دەچەسپێنرێت.”

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پێشبینی كرد لە دوو هەفتەی داهاتوودا، لیژنە پێكهێنراوەكە یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو