وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە دەستپێکی ساڵی نوێدا شاندی حکومەتی هەرێم دەگاتە بەغداد، بەڵام سەردانی ئەمجارەیان جیاوازە و ئامانجیانە دەر ئەنجامی هەموو ئەو کۆبوونەوانە بچننەوە کە لە ساڵی 2023 زۆرترین هەوڵیان بۆ داوە و کاتێکی زۆریان پێوە کووشتووە و دەڵێت،”ئیتر هیچ مانایەک نەماوەتەوە بۆ دانیشتن”، وە ئەگەر حکومەتی ناوەندی پەیوەستی بەڵێنەکان و ئەنجامی ڕێکەوتنەکان نەبێت، ئەوا بیر لە ئەڵتەرناتیڤ و چارەسەری دیکە دەکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەخۆرانی هەرێم.