ستران عەبدوڵڵا: استحقاقی هەڵبژاردن پارێزگارێکی کورد و یەکێتییە بۆ کەرکوک

  • December 30, 2023
  • 27 Views
ستران عەبدوڵڵا: استحقاقی هەڵبژاردن پارێزگارێکی کورد و یەکێتییە بۆ کەرکوک

#وڵات_میدیا#کوردستان

ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەخوازێت پارێزگارێکی کورد و تایبەتیش یەکێتی بۆ حکومەتێکی هەمە لایەنە لە کەرکوک دابنرێت، کەبەتایبەت ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش هەر تەئکید لەوە دەکاتەوە، کە پارێزگار دەبێت هەم کورد بێت هەم یەکێتی، لەهەمان کاتیشدا یەکێتی رەچاوی را و سەرنجی سەرجەم لایەن و پێکهاتەکانی تر دەکات لە کەرکوک”.

وتیشی : یەکێتی سێ بنەمای هەیە، یەکەم ئەنجامی هەڵبژاردن چی دەخوازێت و دووەم حکومەتێکی هاوبەش کە هەموو پێکهاتەکانی تێدا بێت لە کەرکوک، کەسەرۆک بافڵیش لەپەیامەکەیدا تەئکیدی لێکردەوە، سێیەمیش ئەو یاسایەی کەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقی پێ کراوە ببێتە یاسایەکی گشتی بۆ جێبەجێ کردنی حوکم لە هەموو عیراق”، ستران عەبدوڵڵا وای وت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو