وڵات_میدیا #کوردستان
وتەبێژی حکومەتی عێراق وەڵامی حکومەتی هەرێم دەداتەوە و دەڵێت: زانیاری چەواشەکارانە بڵاودەکەنەوە و قسەی نابەرپرسانە و درۆی تێدایە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق وەڵامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی دایەوە سەبارەت بە پرسی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە و لەوبارەیوە دەڵێت: حکومەتی عێراق سەرسوڕمانی خۆی نیشان دەدات بەو لێدوانەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم کە تۆمەتی نابەرپرسانە و نا واقعی تێدایە، لەگەڵ تێکەڵکردنی زانیاری چەواشەکارانە و درۆ، بەتایبەت لە پرسی برسیکردنی هاوڵاتیانی هەرێم و هاوڵاتیانی هەرێم ئاگاداری ئەو ژمارانەن کە لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێم کراون.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دوپاتی ئەو قسانەی حکومەتی هەرێم وردبینی تێدایە نیە و دەبێتە هۆی ئاڵۆزبونی دۆخی سیاسیی و حکومی و تێکدانی دۆخی سەقامگیری سیاسیی و کۆمەڵایەتی.
لەبارەی هێرشی گروپە تیرۆریستییەکانەوە، وتەبێژی حکومەتی عێراق جەخت لە رێکارەکان دەکاتەوە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو گروپانە و لێکۆڵینەوە بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED