قوباد تاڵەبانی :دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەران بدۆزرێتەوە

  • January 7, 2024
  • 36 Views
قوباد تاڵەبانی :دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەران بدۆزرێتەوە

#وڵات_میدیا#کوردستان

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ مووچەیەک نافەوتێت و ئێستاش شاندەکەمان لەبەغدایە و گفتوگۆی باشیان کردووە و دەبێت کۆتایی بە کێشەی مووچە بێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی چارەنووسی مووچەی سێ مانگی ساڵی 2023ی فەرمانبەران ڕایگەیاند، هیچ مووچەیەک نافەوتێت و ئێستاش شاندەکەمان لەبەغدایە و گفتوگۆی باشیان کردووە و دەبێت کۆتایی بە کێشەی مووچە بێت.

ڕاشیگەیاند، بە پینە ناکرێت ڕۆژێک بڵێین پارە هات، ڕۆژێک بڵێن 700 ملیار دینار هات و نەهات.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەران بدۆزرێتەوە و ساڵی 2024 باسی مووچە نەکرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو