دابەشکردنی مووچە مانگی یەکی ئەم ساڵ دەکەوێتە مانگی دوو

  • January 12, 2024
  • 88 Views
دابەشکردنی مووچە مانگی یەکی ئەم ساڵ دەکەوێتە مانگی دوو

حکومەتی عێراق هیچ پارەیەکی دیکە بە قەرز ناداتە هەرێمی کوردستان

حکومەتى عێراق تادواى هەمواری بودجە، هیچ بڕە پارەیەکى تر بەقەرز نەداتە هەرێم هیچ پارەیەک ڕەوانەى هەریم ناکرێت بۆدابەشکردنى موچە.

بەپێی دەست کەوتنی زانیاری لە چەند پەرلەمانتارێکی کورد لەبەغدا ئەوەیان پشتڕاستکردۆتەوە، لەکۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانی هەریمدا کە ڕۆژی چوارشەممە بەرێوەچوو شاندەکەی هەرێم باسیان لەو پرۆژەیە کردووە کە پێشکەشى حکومەتى عێراقیان کردووە بۆ هەموارى مادەکانى 11و 12 و13 و یاسای بودجە.

بەپێی وتەى ئەو سەرچاوەیە شاندەکە لەکۆبونەوەکەدا وتوویانە بڕیارە رۆژى سێشەمەى داهاتو حکومەتى عیراق لە کۆبونەوەى ئەو رۆژەدا پێشنیارەکانى ئەوان بخاتە دەنگانەوە ئەگەر دەنگى هێنا دەبێتە پرۆژەى حکومەت و رەوانەى پەرلەمانى عێراق دەکرێت بۆ ئەوەى لەدانیشتنێکدا دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی نویی پەرلەمان هەموارى یاساکە بکرێت.

بەپێی وتەى ئەو سەرچاوەیە لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکى حکومەت لەوەلامى وەزیرێکدا وتوویەتى چاوەرێی ئەوەمەکەن بەغداد هیچ برەپارەیەکى دیکە بەقەرز بداتە هەرێم تا دواى هەموارکردنى یاسایی بودجە.

بەپێی ئەو قسانە بێت بەغداد هیچ قەرزێکی دیکە ناداتە هەرێم و دابەشکردنى موچەى مانگى یەکیش دەکەوێتە مانگى داهاتوو.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو