عەبدولقادر هەرکی: باب ئەلمەندەب دەرگایەك بەرەو دوزەخ

  • January 12, 2024
  • 176 Views
عەبدولقادر هەرکی: باب ئەلمەندەب دەرگایەك بەرەو دوزەخ

وڵات_میدیا #کوردستان

هەروەك پێشبینی دەكرا بەنزین لە دەریای سوور و باب ئەلمەندەب بە ئاگری ناوچەكەدا كرا . جوولەكانی ئەنساروللای یەمەن و حوسیەكان بازنەی ڕووبەڕووبوونەوەكانی بردە قۆناغێكی ترەوە كە بەو ئەندازەیەی كە هێشتا زووە بزانین پەچەكرداری حوسیەكان لە هێرشەكانی شەوی 11 لە سەر 12ی ینایری 2024 چی دەبێت بە هەمان ئەندازە گومان دەبردرێ هەگبەی حوسیەكان هیچی لە حەماسی فەلەستینی لە حەوتی ئۆكتۆبەر و هەوالی ڕۆژانەی كەرتی غەزە كەمتری تیا نەبێ .
وەك دیارە هەولدراوە لە هێرشەكان چەند خالێك ڕەچاو بكرێت بۆ ئەوەی كەمترین كاردانەوەی حوسیەكان لە خودی ناوچەكە بەدوای خۆیدا بێنێت . پێدەچێت گرینگترین خالەكان ئەمانە بن :
_ پێشوەختە هۆشدارییەكی زۆر لە كەنالە فەرمیە دیپلۆماسیەكان و تەنانەت نێوەندگێرە نهێنیەكانیش بە حوسیەكان و لەوانەیە ئێرانیش دراوە و لە هێرشەكە ئاگاردار كرابنەوە .
_ هێرشەكان بۆسەر خالی دیاریكراو لە پێنج پارێزگای ( سەعدە ، سەنعا ، حودەیدە ، تەعز ، زەمار ) و بۆ ئەوە بووە پانتاییەكی گەورە بپێكێت و فراوان نیشان بدات كە بە ووتەی ئەمریكی و بریتانیەكان كۆگای چەك و جەبەخانەی مووشەكی حووسیەكان بووە و تا ئێستاش دلنیانین لە پێكانی ئامانجە ستراتیژیەكان .
_ هەولدراوە لە هێرشەكەدا كەمترین زیانی گیانی هەبێت لە بەرئەوەی قوربانی گیانی لەوانەیە هاوئاهەنگی زیاتری شەقامی یەمەنی و جیهانی ( هاوشێوەی فەلەستینیەكان لە غەزە ) لە گەل حوسیەكان بەدوایەوە خۆیەوە بهێنی .
_ هێرشەكان لە ڕێگەی مووشەكی هێلفایەر ، كروز ( ستروم شادۆ ) و لە ڕێگەی فرۆكەی تایفۆنی بریتانی و ژێردەریایی فیلادڵفیا و كەشتی فرۆكە هەلگری ئایزنهاوەر ئەنجام دراوە و خۆیان بەدوور گرتووە لە بەكار هێنانی بنكە سەربازیەكانی ناوچەكە كە لە ولاتە عەرەبیەكانی كەنداو و ناوچەكە هەن و دەتوانن كارایی بالایان لە ئۆپەراسیۆنی لەم شێوەیە هەبێت .
ئۆپەراسیۆنی لەم شێوەیە و بەم تایبەتمەندیانە هەستیارییەكی زۆری هەیە كە هەر هەنگاوێكی هەڵنەسەنگێندراو لەم كات و ساتە ناوچەكە بە گشتی دووچاری جەنگێكی وێرانكەر دەكات كە هیچ لایەنێك تێیدا براوە نابێت . بەكارهێنانی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە عەرەبستان و ئیمارت و قەتەر و بەحرێن كە یەكێكە لە ئەندامانی هاوپەیمانێتیەكەی پاراستنی دەریایی كە بەم دواییە ئەمریكا و بریتانیا بۆ پاراستنی ڕێگە ئاویە نێودەولەتیەكان بنیادیان نا دەتوانێت ببێتە پاساوێك بۆ دووبارە بوونەوەی هێرشەكانی هاوشێوەی ئارامكۆی سعوودیە لە 2019 كە قەیرانی ووزەی جیهانی هێندەی دی گەورەتر دەكات و گەورەترین زەرەرمەندیش لێی ئەمریكی و ئەوروپیەكانن و ڕووس و ئێرانیش زیاترین سوودی لێ دەبینن .
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ڕووی قورساییەوە پەیامێكە بۆ ئێران و بەرەی بەرگری كە ئەمریكا بە چ قەبارەیەك توانای ولامدانەوەی هەیە و لە لایەكی دیكەش نامەیەكە بۆ هاوپەیمانەكانی ئەمریكا كە لە دوای كەودانەكانی نێوان ڕووسیا و ئوكرانیا گومانی ئەوەیان دەكرد كە هەلوێستی ئیدارەی بایدن لە سەر پرسە جیهانیەكان هاوشێوەی ترامپە و دوورەپەرێزی هەلبژاردووە .
لە لایەكی دیكەوە لەبەر ئەوەی بانكی ئامانجەكانی حوسیەكان دەولەمەند و پڕبایەخن و هەروا حوسیەكان بەشێكی گرینگن لە بەرەی بە ناو بەرگری كەواتە ئەكرێ ڕووبەری ولامدانەوەكە فراوان بێت كە عێراق و سووریا دەگرێتەوە .
ئەوەی ئاشكەرایە دۆخی ئابووری و قەبارەی خەرجی ئەو ململانێیە بۆ ئێرانی و ئەمریكیەكان بە جۆرێك كەمەر شكێن دەبێت و لێكەوتەكانی بە جۆرێك قورسە كە هیچیەكیان بیر لە فراوانكردنی گۆرەپانی شەرەكە ناكەنەوە . بەلام پێشدەچێت لە عێراق و سوریا هێرشە درۆنیەكان لە لێڤلی كلاسیكی خۆی بەردەوام بێت بەجۆرێك نە شیش بسووتێ و نە كەباب . لەم نێوەندە ئەوەی سەرەنجی جیهانیانی بۆ خۆی ڕأكێشا حوسیەكانی یەمەن بوون كە توانیان بە تێچوویەكی كەم خۆیان بكەن بە بەشێكی گرینگ لە هاوكێشەیەكی جیهانی كە دەكرێت وانەیەك بێت بۆ هەموو جیهان و بە تایبەتی كورد كە لەم سی سالەی ڕابردوو لە ئەنجامی سیاسەتی خراپ و بێ پلانی و نەبوونی ستراتیژی ڕوون و ئامانجدار نیشتیمانمان بە دۆخێك گەیاند كە خەریكە مەترسیدار دەبێت .

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو