وەزیری تەندروستی عێراق: لە هەوڵداین دەرمانی پێویست بۆ سلێمانی دابین بکەین

  • January 13, 2024
  • 63 Views
وەزیری تەندروستی عێراق: لە هەوڵداین دەرمانی پێویست بۆ سلێمانی دابین بکەین

#وڵات_میدیا#کوردستان

ساڵح مەهدی، وەزیری تەندروستی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگاکان کێشەی کەمی دەرمان هەیە و لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ هەرێم و هەر دەرمانێک بۆ پارێزگاکانی عێراق بهێنرێت پشکی هەرێمیشی تێدا دەبێت.

لە کۆنفرانسە هاوبەشەکەی نێوان وەزیرانی تەندروستی هەرێم و عێراق، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق، باس لە خزمەتگوزاری تەندروستی نێو کەمپی ئاوارەکان و پرۆژە تەندروستییەکان و بیمەی تەندروستی و شێوازی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکان کراوە.

وەزیری تەندروستی عێراق وتی: هەر دەرمانێک بۆ پارێزگاکانی عێراق بهێنرێت پشکی هەرێمیشی تێدا دەبێت»، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی کوالێتی دەرمان و کۆنترۆڵکردنی دەرمانی کەرتی تایبەت و دابینکردنی بودجە بۆ کەرتی تەندروستی هەرێم و ناردنی دەرمان و کەرەستەی پزیشکیان لەلایەن عێراقەوە کراوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو