قوباد تاڵەبانی:ھەموو ھەوڵێک دەدەین تا پێگەی ژن لە سیاسەت بەھێزتر ببێت

  • January 15, 2024
  • 39 Views
قوباد تاڵەبانی:ھەموو ھەوڵێک دەدەین تا پێگەی ژن لە سیاسەت بەھێزتر ببێت

وڵات_میدیا #کوردستان

قوباد تاڵەبانی: ھەموو ھەوڵێک دەدەین تا پێگەی ژن لە سیاسەت و بازاڕ و کۆمەڵگەی مەدەنیدا بەھێزتر ببێت
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی کرد لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێگەی بایەخی ھەردوولا تاوتوێ کران.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ھەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە ئانو سارێلا کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عێراق و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی ھاوکارییەکانی حکومەتی فینلەنداشی کرد بۆ ھەرێمی کوردستان کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا و بە تایبەتیش لە کاتی شەڕی داعشدا راھێنانیان بە ھێزەکانی پێشمەرگە کردوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی ژنان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون کە دەبێت کاری زیاتر بکرێت تا ژنان بەشدارییەکی کاراتریان ھەبێت لە سیاسەت و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا.
ھەر لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا ھەموو ھەوڵێک دەدەن تا پێگەی ژن لە سیاسەت و بازاڕ و کۆمەڵگەی مەدەنیدا بەھێزتر ببێت و داواشی کرد فینلەندا لەمبارەیەوە یارمەتی ھەرێمی کوردستان بدات بەتایبەتیش لە بواری تواناسازی ژنان و بەھێزترکردنی پێگەی ژنان لە کۆمەڵگای مەدەنیدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دیاردەی کۆچی نایاسایی کرا، لەمبارەیەشەوە ھەردوولا ھاوڕابوون کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان پێکەوە کاری ھاوبەش بکەن بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی کۆچی نایاسایی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو