تاران وەفدێکی رەسمی لەبارەی ھێرشەکەی سەرھەولێر ڕەوانەی بەغداد دەکات

  • January 18, 2024
  • 44 Views
تاران وەفدێکی رەسمی لەبارەی ھێرشەکەی سەرھەولێر ڕەوانەی بەغداد دەکات


بەرپرسێکی دیبلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە عەرەبی جەدیدی وتووە، ئێران بە نیازە وەفدێکی فەرمی ڕەوانەی بەغدا بکات، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لێکەوتەکانی بۆردومانەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری ھەولێر.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داھاتوودا تاران بە رەسمی وەفدێک ڕەوانەی بەغداد  بکات، بۆ ڕوونکردنەوەی دیدگای ئێران سەبارەت بە بۆردومانکردنی شاری ھەولێر کە بەوتەی تاران، بارەگای مۆسادی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

دەشڵێت، وردەکاری و ئامانجی ھاتنی وەفدی داھاتووی ئێران دیار نییە ، بەڵام زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ ڕوونکردنەوەی ھەڵوێستی ئێران و کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان و ڕێگریکردن لە دەستوەردانی لایەنەکانی دیکە بەتایبەت ئەمریکا ھاوکاریکردنی عێراق بۆ تۆمارکردنی سکاڵا دژی تاران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو