چالاکوانی بادینان، بێریڤان بەرگارەی، تایبەت بە وڵات_میدیا، رایگەیاند:حکومەتی هەرێم ئێستا بایکۆتی کاڵای ئێرانی دەکات بەهۆی هێرشەکان،بەڵام کاتێ من دژی هێرشەکانی تورکیا بایکۆتم راگەیاند دوساڵ زیندانی کردم.
ئەو ژنە چالاکوانە بە وڵات_میدیا دەڵێت من له ڕێكه‌وتی 13\10\2020 له‌گه‌ڵ مناڵه 8 ساڵانه‌كه‌م به پیلانێكی ده‌ستی حکومەتی هەرێم، له ناوه‌ندی بازاڕی هه‌ولێر ده‌ستگیركرام له‌كاتێك كه ته‌نیا چالاكیه‌كانم له سنوری بایكۆتی كالای توركی بووه و نه‌هیچی تر.
دەشڵێت: ئه‌م ڕاگه‌یاندنی بایكۆتی کاڵای ئێرانیە ته‌نیا یه‌ك هۆكاری هه‌یه، ئه‌ویش بابه‌ته‌كه گرێدراوه به ئه‌منیه‌تی خودی بنه‌ماڵه‌كه، نه‌ك گه‌لی هه‌رێم، چونڪه له‌م هه‌رێمه رۆژ نیه به‌ده‌یان ڪه‌س به هۆی ڪالا ژه‌هراویه‌ڪانی تورڪی به شێرپەنجە و جه‌ڵته‌ی بایۆلۆجی و نه‌خۆشی تر گیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، رۆژانه ده‌یان ڪه‌س له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆمار ده‌كرێن، پێش 6 ساڵ له‌م هه‌رێمه سه‌لمێنرا كه ئاردی توركی ژه‌هراویه و هه‌تا لژنه‌ی پزیشكی یاسایی و هه‌تا په‌رله‌مانیش ئه‌مه‌ی قەبوڵ كرد ، به‌ڵام له حكومه‌ت پشتگیری نه‌كرا و تا ئێستاش هه‌مان ئاردی ژه‌هراوی به خواردنی ئه‌م گه‌له ده‌ده‌ن و گه‌ل به كاڵای توركی رۆژانه توشی ده‌یان جۆڕ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن ده‌بن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تی فاشیستی توركیایە، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌واوی گه‌ل له چوار پارچه‌ی كوردستان هه‌موویان قه‌تلعام بكرێن هه‌رگیز بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌رژێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا تێك نادات.
وتیشی: خۆمان هیچ به‌رهه‌مێكی خۆمالیمان نیه، ته‌واوی بازاره‌كان پڕن له كاڵای توركی كه چیتر جێگه‌ی بۆ كاڵای نه ئێرانی و نه هیچ شوێنێكی تر نه‌هشتووه، ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌ڵوێسته‌كی بایکۆتی کاڵای ئێرانیە زۆر شه‌رمه‌زارانه و ناسیاسیانه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وله‌تی توركی فاشیست و به‌رهه‌مه ژه‌هراویه‌كانی دایه، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می توركیش له ته‌نشتی دا بایكۆت بكرێت به‌لێ من له‌گه‌ڵ بایكۆته‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێكی ده‌ركیدا ده‌بم.
ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌م ده‌سه‌لاته ده‌سه‌ڵاتێكی بازرگانی و مشه‌خۆری و به‌كاربه‌ره، دوای 32 ساڵ ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت ئاردی خۆمالیشمان نیه، له‌كاتێك هه‌زاران ساڵه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ئارد هه‌ر ئه‌م خاكه و ئه‌م گه‌له بووه، دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئێمه ته‌نیا بوینه به‌كاربه‌ری به‌رهه‌مه بازرگانیه‌كانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی …… كه ژه‌هر بێت و نه‌خۆشی بێت و هه‌رچی پیسیه‌ك بێت دەرخواردی گه‌له‌كه‌ی ده‌ده‌ن له‌پێناوی گه‌رمتر بوونی گیرفان و سه‌رمایه‌یان، پێشه‌سازیمان له ئاستی ژێر سفر دایه، ئه‌و به‌رهه‌مداریه‌ی كه پێش سه‌رهەڵدان له‌م وڵاته هه‌مانبوو هه‌ر هه‌مووی ڕیشه‌بر ڪراوه، ده‌وڵه‌تی ئێرانیش دوژمنێكی ڪورده، به‌ڵام نه به‌قه‌ده‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، چونكه تا ئێستا هیچ كاتێك هیچ لابراتوارێك له‌سه‌ر كالای ئێرانی ژه‌هر و نه‌خۆشی تۆماری نه‌كردووه، به‌ڵام به ده‌یان جار له سه‌ر كاڵای توركی سه‌لمێنراوه كه كاڵاڪانیان ژه‌هراوین و ئه‌وان به پاره‌ی ئه‌م ڪاڵایانه به‌ده‌یان ساڵه بۆمب و ئاگر به‌سه‌ر گه‌لی سڤیلی هه‌رچوار به‌شی ڪوردستان ده‌رژێن.











