دانا لقمان بۆتانی:ھێرشە درۆنییەکان بۆ ناوەستن بۆ سەرهەرێمی کوردستان؟

دانا لقمان بۆتانی:ھێرشە درۆنییەکان بۆ ناوەستن بۆ سەرهەرێمی کوردستان؟

وڵات_میدیا #کوردستان

‎ھێرشە درۆنییەکان بۆ ناوەستن
‎لەئـێستادا یەکێک لەمەترسیەکانی سەر ئـاسایشی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بوونی ھێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە دەکرێت بپرسین کوردستان لەکوێی ململانێکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە و بۆردوومان دەکرێت ؟ ئـەمڕۆ ھێرشەکانی تورکیا و ئـێران بەردەوامیان ھەیە ھۆکاری سەرەکیش کوردستان نیە کەلەنێو ڕووداوەکان وەک کاراکتەرێکی سەرەکی ڕۆڵی ھەبێت بەڵکوو کاریگەری جیۆپۆلەتیک و پەیوەندییەکان لەگەل جیھانی دەرەوە.
‎ھەرێمی کوردستان ؛ چەندین کێشەی تری ھەیە لەسەرووی ھەموویانەوە پرسی مووچەیە کەتاوەکوو ئـێستا لەگەل حکومەتی ناوەند.
‎بۆیە بۆوەستاندنی ھەموو ململانێکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بەبۆچوونی من دوو خاڵ گرنگە :-
‎•لاپەڕەیەکی نوێ لەگەل حکومەتی عیراق ھەڵدرێتەوە چونکە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی یەکێک لەو سەرکردانە لەسەر چەندین بابەتی ھەرێمی کوردستان تێگەیشتنێکی باشی ھەیە ، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەردوو حکومەت بۆ ھەرێمی کوردستان ئـەولەویەتە و تاڕادەیەکی باش فشارەکانی سەرحکومەت کەمتر دەبنەوە .
•ســیاسەتی دەرەوە ھەرێمی کوردستان ، دەتوانێت وەک ئـەکتەرێکس نا دەوڵەتی ڕۆڵی ھەبێت وە ئـەو پەیوەندیانەشی دروست دەبن کاریگەریان دەبێت لەسەر دۆخی ھەرێمی کوردستان و وەستاندنی ھێرشە ناڕەواکان و پاراستنی قەوارەی ھەرێم لەھەموو ململانێی و ھێرشە دەرەکییەکان.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو