سەرکەوت شەمسەدین:پەیوەندی کورد و ئیسرائیل خێڵێک ئیدارەی داوە و بەکاریهێناوە بۆپاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی

سەرکەوت شەمسەدین:پەیوەندی کورد و ئیسرائیل خێڵێک ئیدارەی داوە و بەکاریهێناوە بۆپاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی

#وڵات_میدیا #کوردستان

چی لە ئیسرائیل بکەین؟

مێژوی پەیوەندی بزوتنەوەی چەکداری کوردی لەگەڵ ئیسرائیل، بەتایبەت موساد، شتێکی حاشا هەڵنەگرە و خودی مەسعود بارزانی لە کتێبی “بارزانی و جوڵانەوەی ئازادیخوازی کورد” باسیکردووە و دەڵێ کە ئیسرائیل هێندە هاوکری دەکردین کە شەڕەکە دژی عێراق بەردەوام بێت، نەک هێندە هاوکربێ کە بتوانین بەسەر سوپای عێراق دا سەرکەوین، واتە تەنیا کوردی بەکارهێناوە بۆ لاوازکردنی عێراق، بارزانی هەمان رای لەسەر ساڤاک و شاهی ئێران هەیە، واتە هەموان کوردیان وەک داردەست بەکارهێناوە.

ئەم پەیوەندییە ترسناکە بۆ کورد لە شەستەکانەوە تا ئێستا جگە لە سودی شەخسی و بنەماڵەیی زۆرترین زیانی بە پرسی کورد گەیاندووە.

تەماشاکەن، تورکەکان بە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل بونە دووەم بەهێزترین ئەندامی ناتۆ و دەستیان بە باشترین تەکنەلۆژیا و چەکی پێشکەوتوی ئەمریکی و ئیسرائیلی کەوتووە، سەرەڕای ئەوەش هێندەی کورد خۆیان بە ئیسرائیل ەوە نابەستنەوە.

میصر و ئوردن بە هۆی داننانیان بە ئیسرائیل ساڵانە بە بەهای ملیارەها دۆلار چەک وپشتیوانی دارایی لە ئەمریکا وەردەگرن و دوو ئارامترین وڵاتی عەرەبین، ئیمارات ئێستا پێشکەوتوترین چەکەکانی ئەمریکای بەدەست ئەگات.

مەغریب بە هەمانشێوە پشتیوانییەکی زۆری ئەمریکا و ئەورپای پیدەگات.

ئازەر بایجان لەبەر لوتی ئێران ئەو هەموو هاوکاری و پشتیوانیەی ئیسرائیلی پێدەگات لە چەک و تەکنەلۆژیا، تەنانەت بەشێک لە ئەرمینیا داگیردەکات و بۆشی ئەچێتەسەر.

سەیرکەن، هەموان سودێکی زۆریان لەو پەیوەندییە بینیووە، جگە لە کورد کە تەنیا زیانی لێکردووە. کورد رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە رزگارکردنی هەزاران خێزانی جوی عێراق ی کاتێک لە عێراق هەڵهاتن بەرەو ئیسرائیل.

ئێستا پرسیار ئەوەیە، بۆچی ئەو هەموو دەوڵەتە دەتوانن ئەو پیوەندییە لە نەفرەتەوە بگۆرن بۆ سودی خۆیان و میلەتەکەیان؟

ئەو وەڵامەی من پێی گەشتوم ئەمەیە. مەلەفی پەیوەندیەکانی جوڵانەوەی چەکداری کورد خێڵێک ئیدارەی داوە و بەکارهێنراوە بۆ پاراستنی خێڵ، واتە دەوڵەتدار و سیاسی خاەن روئیا بۆ بنیاتنانی نیشتیمانێک بۆ هەموان ئیدارەی نەداوە، دامەزراوەی نیشتیمانی ئیدارەی نەداوە، بەڵکو خێڵ کۆنترۆڵی ئەو پەیوەندیانەی کردووە و ئێستاش هەروایە، بۆیە بەردەوام ئێمە بەکاردەهێنرێین و دەکرێینە داردەستی دەزگا هەواڵگرییەکان.

چارەسەر دەرهێنانی ئەو پەیوەندیانەیە لە دەستی خێڵ و بە دامەزراوەکرنی پەیوەندی هەواڵگری و دەرەوەیە بۆ ئایندەی میلەتەکەمان.

لەسەر ئەم بابەتە توێژینەوەیەکم ئەبێت و زۆر بابەتی ورد و بەڵگەنامەی گرنگ دەخەمەروو.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو