سەرۆک کۆمار و سودانی لەبارەی مووچەی هەرێم کۆبوونەوە

  • January 22, 2024
  • 68 Views
سەرۆک کۆمار و سودانی لەبارەی مووچەی هەرێم کۆبوونەوە

لەسەر چەندین پرس و بەتایبەت کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و عێراق، سودانی و سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە.

بە پێی ئەو راگەیەندراوەی نوسینەگەی سودانی، لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات، پرسە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکان تاوتوێ کران ، و جەخت لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە، بە مەبەستی چەسپاندن و بەردەوامبوونی ئاسایش و سەقامگیری بەدەست هاتوو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە پێویستی چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، بەگوێرەی دەستوور و یاسا، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بە شێوەیەک کە گەرەنتی بکات مافەکانیان و هێز و سەرچاوەی بژێوی ژیانیان مسۆگەر دەکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو