ئێران و پارتی هەڵمەتی میدیایان دژی یەک دەست پێکردووە

  • January 24, 2024
  • 149 Views
ئێران و پارتی هەڵمەتی میدیایان دژی یەک دەست پێکردووە

شەڕی ڕاگەیاندن

لەپاش هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە ئامانجگرتنی ماڵی پێشرەو دزەیی لە هەولێر، شەڕی ڕاگەیاندن لەنێوان ئێران و پارتی دەستی پێکردووە، بەجۆرێک ئێران لەرێگای میدیاکانییەوە بەردەوام پارتی تۆمەتبار دەکات بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ مۆسادی ئیسرائیلی و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لەبەرامبەردا پارتی ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و پێیوایە ئێران دەیەوێت پارتەکە بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە.

هەڕەشەی ئێرانییەکان

سوپای پاسداران لەڕێگای میدیاکانیانەوە باس لەوە دەکەن، لە ئەگەری بوونی چالاکی مۆساد لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی، دوودڵ نابن لە هێرشکردنەسەر هەولێر.
پارتیش بەردەوام باس لەوە دەکات تۆمەتەکانی ئێران بێ بنەمان و ئەگەر هێرشی بکرێتەسەر بێ وەڵام نابێت.

کاردانەوەی هێرشەکەی شەوی 15ـی مانگ

لەپاش هێرشی سوپای پاسداران، ئەوەی ئاشکرایە تا ئێستا وەڵامی پارتی تەنها لەچوارچێوەی ئیدانەکردن و خۆپیشاندان و بایکۆتکردنی کاڵای ئێران بووە، دیار نییە لەداهاتوودا چ وەڵامێکی تری دەبێت

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو