ئەرسەلان مەحمود؛ کۆنفڕانسەکە هەڵگری پەیام و گۆڕانکاری بێت

ئەرسەلان مەحمود؛ کۆنفڕانسەکە هەڵگری پەیام و گۆڕانکاری بێت

وڵات_میدیا #کوردستان

مەکتەبی ڕێکخستن’ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی یەکێک لەگرینگترین ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەم کە خۆی لەتەوزیفی دروشم و بڕگە پەسندکراوەکانی پەیڕەو پڕۆگرام و ڕەنگپێدانەوەی لەژیانی حزبیدا دەبینێتەوە، یەکەم کۆنفڕانس لەچارەگی یەکەمی مانگی داهاتوودا دەبەستێ و دەیەوێ سەردەمێکی تازە لەژینگەیەکی ئۆرگانیکی نوێ لەکارو جێبەجێکردندا دەست پێبکات.

ئەم هەنگاوە گرینگەی مەکتەب ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەگەرچی ئیڤێنتێکە ناوخۆیی حزبی بەڵام بەهۆی پێگە کاریگەرەکەی یەکێتی لەبوارو ئاستە جیاکانی حکومڕانێتی و پەیوەست بەژیان و گوزەرانی خەڵک، بێڕەنگدانەوەو بێوڵام بەدۆخ و قۆناغەکە ناکرێ تێپەڕێت.

ئەمڕۆ کوردستان و کۆمەڵانی خەڵکەکەی لەدۆخێکدان ڕێفۆڕم لەکۆی کایەو سێکتەرە جیاجڤاکی و ئیدارییەکاندا بووە بەبابەتێک حەتمی و نکۆڵیهەڵنەگر، ئـەرکـە گـرینگ و سەرەکییەکەی مەکتەب ڕێکخستنیش کردنەوەی دەرگـەو دەروازە ئۆرگانیکییەکان و دۆزینەوەی دەرچە حزبییەکانە بەڕووی خـەڵکیدا.

گرینگە ڕیفۆڕم وەک فکرو فەلسەفەی کاری کۆنفڕانس لەبوارە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و ئاینی و سیاسی و ئیدارییەکاندا بکاتە بنچینەو بنـەمـای کــارو خۆبیناکردنەوە لەڕێگەی زەمان و زەمینە سازییەوە هیوا بداتەوە بەخەڵک و گەنجان بەتایبەتی.

لەبوارە ناوخۆیی و حزبییەکەشدا پاڵپشت بەئایدیای سەرەوە رێکخستنەوەی پەیکەربەندی و داڕشتنەوەی بەرنامەی کارو دیاریکردنی ڕێنامەی جێبەجێکار، بوار نەدا بەهای کۆنفرانسەکە بەتەنها هەر لەفۆڕم و بیناکردنەوەی هـەیکەل و شکڵییەتدا بەوەستێت، بەڵکوە لـەڕەگەوە پشتیوان بـەمـیتۆدە هاوچەرخ و خۆشگونجاوەکان دەرئەنجامەکان بخـاتەوە خـانـەی خزمەت بەکوردستان و کۆمەڵانی خەڵکەکەی چونکە یەکێتی لەخەڵکەوە هاتووەو هەر دەبێ لەپێناو خەڵکیشدا بکۆشێ.

کاری بنەڕەتی پێکهاتە ڕێکخراوەییە زیندووەکان، خولانەوەو خۆخواردنەوە نیە، ڕیفۆڕمە لەخۆی و بەدەرەوەی خۆیدا، زەمان و زەمینە سازییە، نەخشە، بەخششە، کارو کاردانەوەو کێشکردنە، ئەو حزبەی لەیەککاتدا هـەم بـەرگەی دۆخ دەگرێت و هەم وەک ئەوەی پێویستە دەکارێ ئەزموون بکات و هـــەم وڵام بەقۆناغ و سەردەمەکەیش بداتەوە، تەنها وەها پێکهاتەیەکی نـوێگـەرە لەکاردا دەتوانێ بێشوێنی نەکاو بیهێڵێتەوە لەگۆڕەپانەکەدا.

لەم پێناوەدا کۆنفڕانس ئەرکیەتی ئەندامێتی و پێگەکان، کاری کـادرو ئەرکی ئۆرگانەکان ڕوون و ڕەوان و نـوێگـەر پۆلێن و پێناسەو شیبکاتەوە، ئـەرکیەتی توانستەکان وەک ئەوەی پێویستە، وەک ئەوەی دەبێ، ئەرکدار بکات و یەک پارچەو یەک پاکێج ئاڕاستە بکاتەوە، چونکە غیابی ناسنامەی پێگەو تیمەکانی کارکردن جگە لەپاشاگەردانی لەکاردا غیابی شوناسیش لەخۆناسکردنەوەو خۆدۆزینەوەدا دەکەن بەجێگرەوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کادرو ئۆرگانێکی پێویستە کارتێکەرو کاریگەری لەسەر ڕەوتی ڕوداوەکان و پەرەسەندنە کۆمەڵایەتی و جڤاکی و سیاسییەکان دابنێ نەک ڕازیکردن و یاریکردن بەئێستاو ئایندەسازی حزبی و جڤاکییەوە.

زۆرینەی هەرە زۆری کێشەو بێشەکانی ئێستای هەرێم لێکەوتەن، لێکەوتەی چەقبەستووییە فەرهەنگی و ژینگەیی و جڤاکییەکان، یەکێک لەبنەما هەرە بنەڕەتییەکانیش کە یەکێتیی لەسەر دامەزراوە ڕیفۆڕمە، هەربۆیە سازشکردن لەسەر ئەم بنەمایە سازشکردنە لەسەر وجودی یەکێتیی لەدڵ و دەرونی خەڵکدا.

ئەوەی ئەمڕۆ دەتوانێ ئومێد بەژیانی حزبی و سیاسی بگەڕێنێتەوە بۆ خەڵک نوێگەری و ڕیفۆڕمە، کۆنفڕانس دەبێت ڕێکخستنەکانی لـەسەر ئـەم بنەمایە بیناو نوێ بکاتەوە، ئەو ئۆرگان و یەکە ئۆرگانیەی لەیەککاتدا نـاتوانێت زەمینە سازی بۆ هێنانە ئارای گۆڕانکارییە گەورەو گرینگەکان بکات، دواجار ناشتوانی وەک ئەوەی پێویستە بکۆشێ و ببەخشێ و کێشبکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو