بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە، هاوكات دەنگۆكان باسییان لەوە دەكرد سەرۆكێكی نوێ بۆ شوێنیی محەممەد حەلبووسی دیاریبكرێت، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت، ئەمرۆ سەرۆكى نوێیى پەرلەمان هەڵنابژێردرێت.
ئاسۆ فەرەیدون پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، بەبێ هەڵبژاردنی سەرۆك ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە.
ئاسۆ فەرەیدون وتی، هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق پەیوەستە بە بڕیاری دادگای فیدراڵیەوە بۆ ئەوەی میكانیزی چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق دیاری بكرێت.
وتیشی، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ئەوە دیاریدەكات لەسەرەتاوە سەرۆك دیاری دەكرێت یاخوود بە شێوازێكی دیكە ئەوە بڕیارە لە دادگای فیدراڵی عێراقەوە دەردەچێت.