بێستون علی بنگردی
لەناو هەموو حزب و ڕێکخراوێکی سیاسی مۆدێرن ، چەند بنەماو ڕەگەزێکی دیاریکراو هەیە کە داینەمۆو هۆکاری نوێبونەوەن، واتا دەبنە پالپشتی خۆگونجاندن بۆ قۆناغە یەک لەدوا یەکەکانی داهاتوو.
نوێبونەوەی ڕێکحراوێکی سیاسی خاوەن ئەزموون و خاوەن مێژوو، خاوەن شکۆ و خەبات و تێکۆشان و قوربانیدەری وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان زەرورەتی واقعیەو تەکانێک ئەداتە بەڕ خەبات و شێوازی کاری سیاسی و ئەو گۆڕانکاری و نوێبونەوەش دەچێتە سەر مەڵۆی خەبات و کاری سیاسی و نمونەی جوانی سیاسی لەهەرێمی کوردستان ، کە هەمیشە بەشانازیەوە لەو ئیرادەو ئازایەتیە سیاسیەدا ناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ،وەک ئەزمونێکی جوان دەهێنرێتەوە.
کۆنگرەی پێنجەم و دواتر کۆنفرانسی مەکتەبی ڕاگەیاندن و بیروهۆشیاری و لەداهاتوشدا کۆنفرانسی مەکتەبی ڕێکخستن، زیاتر روحیەت وشێوازی کارکردن و ژیان و ژیاری کادری تێدا باس دەکرێت و زیاتر گیانی جۆشدراو زیاد دەکات و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێتە ئاوێنەی چاولێکردن لە دوبارەکردنەوەی ئەزموونی پڕ لەئیرادەو تێپەڕاندنی ڕۆژە سەختەکانی و بڕیارە قورسەکانی لەکاتە هەستیارەکاندا.
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە کۆنگرەی پێنجەمی،بەست مفاجەئەو ئازایەتی بوو، ئیستا کە کۆنۆنفراسی مەکتەب وبەشەکانی لەئان وساتدایە، .. نوێبونەوەیە کە کۆنگرەڕۆڵی بۆ بەشێکی تری لەهەڤاڵانی جێهێشتوە بۆئەوەی بیروبۆچونی سەردەم وگونجاو واقعی لەناو پەیڕەودا جێبکەنەوەو شێوازو هەیکەلیەت وپەیکەربەندی نوێ بەدیدگای سەردەمیانەوە بکەنە ڕێبازو کارو ستراتیجیەت بۆ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ،بەجۆرێکبێت کۆدەنگی گشتی لەسەربێ و هۆکارێکبێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی یەکێتیەکەمان.
نوێبونەوەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بنەماو کۆڵەکەی بەهێزەو خاوەن سەرجەم ڕەگەزەکانی گۆڕانکاری و نوێبونەوەی گشتگیرەو ئەم دەستکەوت و مەڵۆیەی دەچێتە سەرخەرمانی کاری سیاسی و دەبێتە یەکێکی تر لەو دەیان شانازیانەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە لەناومێژوو وکاری سیاسی شانازیان پێوەدەکات و نەوە دوای نەوە ئەو ئیرادەو بڕیارە مێژوویەکانی لەخەباتی سیاسی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەدەستکەوت و داینەمۆ دەنوسرێتەوە.