حکومەتی ھەرێم پەیامێکی لەبارەی ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردون بڵاوکردەوە

  • January 29, 2024
  • 41 Views
حکومەتی ھەرێم پەیامێکی لەبارەی ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردون بڵاوکردەوە


حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو ھێرشە دەکات کە لە ئوردن کرایەسەر ھێزەکانی ئەمەریکا و دەڵێت، ” داواکارین کۆتایی بە گرژییەکان بھێنرێت و کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن”.

دەقی پەیامەکە… 

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو ھێرشە دەکات کە لە ئوردون کرایە سەر ھێزەکانی ئەمەریکا و بەھۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی و ھاوسۆزیمان  لەگەڵ گەل و حکومەتی ئەمەریکا دەردەبڕین.

لەھەمانکاتدا جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی دۆستمان شانشینی ئوردنی دەکەینەوە و لەگەل تەشەنەسەندنی ناکۆکی و نائارامییەکان لە ناوچەکەدا نین.

داواکارین کۆتایی بە گرژییەکان بھێنرێت و گشت کێشەکان بە دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن. 

پێشەوا ھەورامانی
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو