ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید, رایگه‌یاند، “تا ئێستا ئه‌و لیستی موچه‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی عێراق له هه‌رێمی داوا ده‌كات نه‌گه‌یشتوه‌ته ده‌ست به‌غدا، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وجۆره ئاماده‌نین كه پاره بنێرێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای لیستی موچه نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تێكڕای ئه‌و 618 ملیاره‌ی ته‌رخانكراوه دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر میلاكاتدا، ئه‌وه‌ی پێشتر له 2021دا ناردیان بۆ حكومه‌ت و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بو كه ئه‌و بڕه موچه‌یه بو كه ئه‌مان پێویستیان پێیه‌تی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ته‌نانه‌ت ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه فیدڕاڵییه‌كان هه‌ر به‌ژماره لای حكومه‌تی عێراق هه‌یه و تائێستا ناو، میلاكات و ره‌گه‌زیان دیارنییه بۆیه هه‌رێم دوایده‌خات له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ی كه نایه‌وێت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه كراوه له لیستی موچه‌دا ده‌ربكه‌وێت”.